حكومه‌ت بڕیار حه‌سه‌نی وەک شه‌هید ناساند
دوێنێ پێنجشه‌ممه، وه‌زیری شه‌هیدان‌و قائیمقامی سه‌یدسادق، سه‌ردانی ماڵی حه‌سه‌ن ناوگردانی، باوكی شه‌هید بڕیاریان كرد‌و نووسراوی ڕه‌سمی حكومه‌تیان پێشكه‌شی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كرد كه به فه‌رمی ناساندنی كوڕه‌كه‌یان به‌شه‌هید.
بریار حه‌سه‌ن، له‌خۆپیشاندانه‌كانی سه‌ره‌تای ساڵی رابردو له‌قه‌زای سه‌ید سادق شه‌هید بوو.
به‌پێی نوسراوه‌كه كه واژۆی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی له‌سه‌ره، بریار به‌شه‌هید هه‌ژماركراوه‌و شمولی هه‌موو ماف‌و ئیمتیازاته‌كانی شه‌هید ده‌كات‌و موچه‌كه‌شی پێنج سه‌د هه‌زار دینار ده‌بێت.
سه‌ره‌تای ساڵی رابردو دانیشتوانی سه‌ید سادق، به‌هۆی نه‌بونی خزمه‌تگوزارییه‌وه خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا‌و داوای ئاوڕدانه‌وه‌یان ده‌كرد له‌قه‌زاكه‌یان.
کەی ئێن ئێن
به‌روار: 23/01/2015
474 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|