مووچه‌ی بندیوار‌و دوو مووچه‌یی حه‌رامه
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی باڵای فه‌توای‌هه‌رێم‌و جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی جیهان، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه موچه‌ی بندیوار‌و دوو موچه‌یی حه‌رامه، به‌پێی شه‌ریعه‌تی ئیسلام.
ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه وه‌زاره‌تی دارایی‌و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌وڵه‌كانی چڕكردۆته‌وه بۆ ئاشكراكردنی موچه‌خۆرانی بندیوار‌و دوو موچه‌یی.
موچه‌خۆرانی بندیوار به‌و كه‌سانه ده‌وترێت كه له‌فه‌رمانگه‌یه‌كی حكومی دامه‌زراون‌و مانگانه موچوه‌یان پێده‌درێت به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌وام بكه‌ن.
ئه‌حمه‌د شافعی ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای فه‌توا به‌رۆژنامه‌ی هاوڵاتی وتووه "ئه‌و که‌سانه‌ی که دوو یاخود سێ مووچه وه‌رده‌گرن به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ کارێک ڕابپه‌ڕێنن ئه‌وا به‌پێی شه‌رع ئه‌و مووچه‌یه حه‌رامه".
وتیشی "ئه‌گه‌ر که‌سێک له‌دوو شوێن کار بکات به‌ڵام کاره‌کانی به‌باشی ڕابپه‌ێنێت ئه‌وا مووچه‌که‌ی حه‌رام نیه به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌وام نه‌کات و مووچه‌که‌ی بۆ بێته ماڵه‌وه ئه‌وا حه‌رامه".
هاوكات جه‌لال مسته‌فا جێگری سه‌رۆکی یه‌کێتتی زانایانی ئاینی، به‌رۆژنامه‌كه‌ی وتووه "موچه‌ی بن دیوار له‌ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا حه‌رامه".
ناوبراو رونیكرده‌وه ساده‌ترین پێناسه بۆ مووچه له‌ئاینی ئیسلام دا واته که‌سێک له‌پای ئه‌وکاره‌ی که بۆ حکومه‌تی یاخود ده‌وڵه‌تی ئه‌نجام ده‌دات ده‌دات بڕێک پاره وه‌رده‌گرێت، ئه‌گه‌ر که‌سێک هیچ کارێک ئه‌نجام نه‌دات‌و مووچه‌ش وه‌ر بگرێت ئه‌وا گووناحێکی زۆر گه‌وره‌یه".
حكومه‌تی هه‌رێم، خاوه‌نی نزیكه‌ی ملیۆنێك‌و 500 هه‌زار مووچه خۆره، تائێستاش وه‌زاره‌تی دارایی به‌فه‌رمی ئاماری موچه‌خۆرانی بندیواری ئاشكرانه‌كردوه، له‌كاتێكدا به‌وته‌ی عه‌لی حه‌مه‌ساڵح كه پێشتر رایگه‌یاندبوو زیاتر له 100 هه‌زار مووچه خۆری بندیوار هه‌یه.
کەی ئێن ئێن
به‌روار: 22/01/2015
623 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|