لە سهرۆكی پهرلهمان بۆ هاوسهری یهشار كهمال
بۆ بەڕێز ئایشە بابان، هاوسەری رۆماننوسی کورد یەشار کەمال
سڵاو و رێز...
چەند رۆژێکە هەواڵی تێکچونی باری تەندروستی (یەشار کەمال)مان بیست، کە ئێستاش لە نەخۆشخانە لە ژێر چاودێری وردی تەندروستیدایە. لە دڵەوە نیگەران بوم، هیوادارم باشتربێت و خەونی سەقامگیریی ئاشتی و پێکەوە ژیان لە تورکیا بە چاوی خۆی ببینێت. کە بەڕێزیان یەکێکبو لەو کەسایەتییە دیارانە، کە هەمیشە بانگەشەی پرۆسەی ئاشتی و پێکەوە ژیانی لە تورکیا کردوە.
یەشار کەمال، بۆ ئێمە جێگەی رێز و شانازییە، وەک کورد مافی خۆمانە شانازی بەم نوسەرە گەورەیەمانەوە بکەین، کە نەک لەسەر ئاستی کوردستان و تورکیا، بەڵکو لەسەر ئاستی جیهان ناسراوەو رۆمانەکانی بۆ زیاتر لە ٥٠ زمان دونیا وەرگێڕاون.
بۆیە ئێمە لە هەرێمی کوردستان، سات لە دوای سات چاوەرێی هەواڵی باشبونی تەندروستی بەڕێزیان دەکەین و داواکارین لە خوای گەورە تەندروستی باش و جێگیر بێت و بگەڕێتەوە ناو دۆستان و جیهانی نوسین.
لەگەڵ رێزی زۆردا.
د.یوسف محەمەد سادق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
٢١-١-٢٠١٥
بهروار: 21/01/2015
500 جار خوێندراوهتهوه
|