ڤیدیۆی خۆکووشتنی گەنجەکەی سلێمانی ڕاست نەبوو
كه‌سێكی نزیك له‌و گه‌نجه‌ی كه له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا ده‌ر ئه‌كه‌وێت، له‌به‌ر دانه‌مه‌زراندن خۆی ئه‌كوژێت، رایده‌گه‌یه‌نێت، كه ئه‌و گه‌نجه خۆی نه‌كوشتووه و ته‌نها سیناریۆیه‌كه، ده‌شڵێت، كه‌سه‌كه ئێستا شۆفێری ته‌كسییه و پێشتر كاری نواندنی له كورته فیلم‌دا كردووه.
هاوڕێیه‌كی ئه‌و گه‌نجه‌ی كه له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا واده‌رئه‌كه‌وێت له به‌ر دانه‌مه‌زراندنی به ده‌مانچه خۆی ئه‌كوژێت، به‌خه‌ندانی راگه‌یاند: "ئه‌و گه‌نجه یه‌كێكه له‌هاوڕێكانم و ئه‌و خۆی نه‌كوشتووه و ئێستا كاری شۆفێری ته‌كسی ده‌كات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه گرته ڤیدیۆییه‌كه له شاری سلێمانی گیراوه له نزیك فامیلى مۆڵ، وتیشی: "گه‌نجه‌كه ده‌رچووی په‌یمانگایه و چه‌ند ساڵێكه به‌ته‌مای دامه‌زراندنه، به‌ڵام تائێستا دانه‌مه‌زراوه، بۆیه ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌ی وه‌ك ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینێك بڵاوكرده‌وه، به‌ڵام دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌ستكاری كراوه و ئه‌و به‌شه‌ی كۆتایی لێبڕاوه كه ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه سیناریۆیه و راست نییه".
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، كه گه‌نجه‌كه به‌م نزیكانه ڤیدیۆییه‌كی تر بڵاوده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێت كه ئه‌و له ژیاندا ماوه و ڤیدیۆكه‌ی پێشووی سیناریۆ بووه.
خه‌ندان، له رێگه‌ی ئه‌و گه‌نجه گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ی ده‌ستكه‌وتووه، كه سه‌ره‌تا بڵاوكراوه‌ته‌وه و ئاماژه به سیناریۆبوونی ده‌كات. له كۆتایی گرته‌كه ناوی سێ كه‌س نووسراوه كه سوپاسیان ده‌كرێـت، به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ی خه‌ندان، ئه‌و سێ كه‌سه گرته ڤیدیۆییه‌كه‌یان تۆمار و مۆنتاژ كردووه.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك هه‌رایه‌ك له‌سه‌ر خۆكوشتنی ئه‌و گه‌نجه دروستبوو، بۆیه وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، كه ئه‌و كه‌سه خۆی نهكوشتووهو گرته ڤیدیۆییه‌كه له كوردستان نه‌گیراوه.
بهروار: 21/01/2015
849 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|