سكرتێرى گشتيى YNDK رێز له‌ رۆژنامه‌نووس سالار بابه‌شێخ حيسامى ده‌گرێت



مالمۆکورد
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ 20 / 1 / 2015 ، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی رۆژنامه‌نووس سالار بابه‌شێخ حيسامى كردو، سوپاسى ئه‌رك و ماندووبوونيانى كرد بۆ به‌دڵسۆزى كاركردنيان له‌ رۆژنامه‌ى ميديا و رێزى لێگرت. 
ئێواره‌ى ئەمڕۆ سێشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK له‌ بارەگای مەكتەبی سیاسی YNDK لە شاری هەولێر پێشوازیكرد لە رۆژنامه‌نووس ( سالار بابه‌شێخ حيسامى )، لە دیدارەكەدا سەبارەت به‌ كاركردنى به‌ڕێزيان وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌رى نووسينى رۆژنامه‌ى ميديا و خزمه‌تكردنيان به‌دڵسۆزى سوپاسى كردن و به‌م بۆنه‌يه‌وه‌ رێزى لێگرتن و، هيواى پێشڤه‌چوون و سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن له‌ كارو خه‌باتيان.
ئه‌مه‌ش ده‌قى سوپاس و پێزانينه‌كه‌يه‌:
سوپاس و پێزانین
برای بەڕێزمان كاك سالار بابەشێخ
سڵاوێكی گەرم ...
بەپێویستی دەزانین سوپاس و پێزانینی خۆمان بە بەڕێزتان رابگەیەنین، كەوا لە ماوەی كاركردنتان لە رۆژنامەی میدیا وەكو بەڕێوەبەری نووسین زۆر دڵسۆزانە و پیشەییانە كارتان كردووەو هەوڵی پێشڤەبردنی رۆژنامەكەتان داوە، كارو خەبات و ئەرك و ماندووبوونتان لە رۆژنامەی میدیا بەرز دەنرخێنین و هیوای تەمەن درێژی و پێشڤەچوون و سەركەوتنتان بۆ دەخوازین.
لەگەڵ رێزو خۆشەویستی دووبارەماندا.
هەر بژین و سەركەوتووبن بۆ كورد و كوردستان.

براتان
غەفوور مەخمووری
سكرتێری گشتیی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
20 / 1 / 2015 هەولێر _ كوردستان
به‌روار:  20/01/2015
777   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   669
کۆی سه‌ردان:   29255058