جه‌ند نمونه‌یه‌ک له‌و گیا ژه‌هراویانه‌ی که سیانیدیان تیدایه له کوردستان :
دکتۆر ناجح گوڵپی [email protected]
یه‌که‌م : خێزانی گیاکانی که‌تان Linum. usitatissimum
که‌تان ( flax یان linum ) گیایه‌کی یه‌کساله‌یه ده‌جێنرێت له‌و ناوچانه‌ی که ئاوهه‌وای مام ناوه‌ندی بێت،به‌مه‌به‌ستی ئاڵف و دانه‌که‌ی تا نزیکه‌ی 70 سم به‌ر ده‌بێته‌وه، نزیکه‌ی 200 جۆری هه‌یه له‌سه‌ر روی زه‌وی ،جاران له‌زۆربه‌ی شوێنه‌کانی کوردستان ده‌چێنرا به‌مه‌به‌ستی سود وه‌رگرتنی له ڕۆنی که‌تان ، که‌تان دوجۆری هه‌یه یه‌که‌میان بۆ مه‌به‌ستی ڕیشاله‌کانی ده‌چێنرێ که دروست کردنی قوماش و پارچه به‌کار ده‌برێ، دوه‌میان بۆ به‌رهه‌م هێنانی دانه‌ی که‌تان له‌و دانه‌ش ڕۆن ده‌ر ده‌هێنرێ،،هه‌روه‌هه له‌هه‌ردوکیان ئاڵفی ئاژه‌ڵ ده‌ست ده‌که‌وێ.
گوڵی که‌تان چه‌ن ره‌نگێکی هه‌یه، شین،په‌مه‌یی ،زه‌رد، شینی کاڵ ،سپی . هه‌ر گوڵه‌و پێنج په‌ڕه‌ی هه‌یه، دواتر گوڵکه ده‌بێت به‌دان ( تۆ‌و-به‌ر)،هه‌ر تۆوێک نزیکه‌ی 10 ده ده‌نکی که‌تانی تیدایه ،ڕه‌نگی دانی که‌تان قاوه‌یی یان کرێمیه و بریقه‌دار،شیوه‌ی هێلکه‌ییه،سه‌رباری بونی ڕۆن له‌ناو دانه‌ی که‌تاندا، ماده‌یه‌کی تریشی تیدایه به‌ناوی (لیناماریین Linamarine ) وه ماده‌یه‌کی تریش به‌ناوی Linase ،ئه‌م دو ماده له‌ئه‌نجامی خڕکردن و کوتان و ورد کردن ، خواردن و کاریگه‌ری ده‌ردراوه‌کانی هه‌رس کردن ماده‌ی سیاند په‌یدا ده‌بێت ، هه‌روه‌ها شێ و ته‌ڕ بون ده‌بێته هۆی دروست بونی سیاند .
هه‌ندێ جاریش له‌باخچه‌کاندا بۆ جوانی ده‌چێنرێ جونکه جه‌ندین ڕه‌نگ گوڵ ده‌گرێت
راده‌ی ژه‌هراوی که‌تان:
کا یان که‌په‌کی که‌تان ئه‌گه‌ر بڕی 70 ملیگرام/ بۆ یه‌ک کیلۆ سیانیدی (HCN) تیدا بێت ئه‌ژمار ده‌کرێت به ژه‌هراوی و ده‌بێته هۆی مردنی ئاژه‌ڵ. به‌لام ئه‌گه‌ر که‌په‌کی که‌تان به وشکی بخورێت هیچ ژه‌هراوی بونێک رونادات،ته‌نها له‌کاتی ته‌ڕ بون یان شێ هه‌ڵ بهێنی سیانید دروست ده‌کات.
کرداری ده‌رهێنانی ڕۆن له دانی که‌تان هیچ کاریگه‌ری نیه له‌سه‌ر نه‌مانی کاریگه‌ری ژه‌هر،هه‌روه‌ها ده‌کرێ ماوه‌ی ده ده‌قیقه که‌په‌کی که‌تانه‌که بکوڵێنین ،،به‌و شێوه کاری گه‌ری ژه‌هره‌که‌ی نامێنی.
بڕی سیانید له‌ناو که‌په‌کی که‌تاندا به‌نده به بڕی لینامارین – لاینه‌یز.، خستنه به‌رخۆری ئاردی که‌تان یان که‌په‌کی که‌تان و کا که‌ی ده‌بێته هۆی له‌ناوبردنی سیانیده‌که‌ی(وشک کردنه‌ووه‌ی)
ترسناکی ژه‌هری سیانید له‌که‌تا ندا بۆ ئاژه‌ڵی یه‌ک گه‌ده( ئه‌سپ و به‌راز) زیاتره تا ئاژه‌له کاوێژ که‌ره‌کان ( فره گه‌ده) جونکه ئاژه‌ڵی یه‌ک گه‌ده به‌خێرایی گازی هایدرۆجین سیاناید هه‌ڵ ه‌مژێت.به‌لام له‌ئاژه‌ڵی فره‌گه‌ده‌دا به‌هۆی خه‌زن کردنی له ورگدا و کاوێژکردنی و دوباره گه‌رانه‌وه‌ی بۆ ورگ هه‌ندێ له‌گازی سیانیده‌که ده‌رئه‌په‌ڕێت له‌ده‌مه‌وه واته ژه‌هراوی بونه‌که که‌متر ده‌بێت.
نیشانه‌کان: نیشانه‌کانی ژه‌هراوی بون به سیاند بریتیه له ( له‌رزین.تێکچونی کۆئه‌ندامی ده‌مار، ته‌نگه‌نه‌فه‌سی،هه‌ندێ جار سک چون) شیری ئاژه‌ڵی ژه‌هراوی کاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر به‌چکه‌ی شیره خۆر.
چاره‌سه‌ر: له سه‌رتاوه باسی جاره‌سه‌ری سیانید کراوه ، هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی ڕێگا گرتن له رودانی ژه‌هراوی بون ئه‌ویش به نه‌خواردنی ئه‌و ئاڵفانه‌ی که جێگای گومانن.
به‌کار هێنانه‌کانی ڕۆنی که‌تان:
جاران سود له‌تۆو که‌تان ده‌بینرا بۆ دروست کردنی ڕۆنی چیشت لێنان،من به بیرم دێ که باو باپیرانمان باسی چاندن و به‌رهه‌م هێنانی که‌تانیان ده‌کرد له ناوجه‌ی خۆمان،دواتر فرۆشتویانه به حکومه‌ت به‌مه‌به‌ستی به‌ه‌رهه‌م هێنانی ڕۆن ،که ده‌وله‌مه‌نده به ترشه چه‌وری ناتێر poly unsaturated fatty acid یان ڕۆنی ئۆمیگا omega oils ده‌رکه‌وتوه پێش 7000 ساڵ که‌تان چیندراوه مرۆڤ سودی لێ بینیوه،بۆیه‌که‌م جار له‌ئه‌وروپا چیندراوه.
هه‌روه‌ها له‌بواری پزیشکی ده‌رمان دا به‌شێوه‌یه‌کی به‌ربلاو به‌کاردێ( بۆ نه‌رم کردنی پێست، بۆ جاره‌سه‌ری ڕۆماتیزمه،بۆ دابه‌زاندنی راده‌ی کۆلیسترۆڵی خوێن، که‌مکردنه‌وه‌ی فشاری خوێن،ڕه‌قبونی خوێنهێنه‌ره‌کان ( نه‌خۆشیه‌کانی دڵ ) جارسه‌ری گه‌وره بونی پرۆستات،)
به‌کار هێنانه‌کانی ڕیشاڵی که‌تان:
ڕیشاڵی که‌تان له‌توێکلی قه‌ده‌که‌ی ده‌ست ده‌که‌وی،لینج و نه‌رم وبریقه‌داره،به‌سته‌که‌ی ڕه‌نگی قژی زه‌رد ئه‌نوێنی، به‌هێزتره له ڕیشاڵی لۆکه،به‌لام لۆکه نه‌رمتره،به‌کار دێ بۆدروست کردنی قوماشی که‌تان، هه‌روه‌ها جۆره زبره‌که‌ی گوریسو حه‌بل و به‌نی لێ دروست ده‌کری،هه‌روه‌ها ڕیشاڵی که‌تان له دروست کردنی کاغه‌زی پاره و هه‌ندێ جۆری تری کاغه‌ز به‌کار دێ،بۆیه‌که‌مجار له‌سالی 1787 مه‌کینه‌ی هاڕین و به‌هه‌ویر کردنی که‌تان دروست کرا تاکو ڕیشاڵی که‌تان وه‌به‌ر بهێنی،له‌ئێستادا به‌هۆی گرانی لۆکه‌و ئاماده‌کردنی خه‌ریکه گرنگی ئه‌درێته‌وه به قوماشی که‌تان.
وڵاتی که‌نه‌دا له‌به‌رهه‌م هێنان و جاندنی که‌تاندا له جیهان به‌پله‌ی یه‌که‌م دێت،ئینجا چین و ڕوسیا و هیندستان،به‌ریتانیا،ئه‌مریکا، ئه‌سیوپیا و کازاخستان وئۆکرانیا و ئه‌رجه‌نتین ( ده ولاتی یه‌که‌م).
**************************************************************************
به‌روار: 20/01/2015
3207 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|