گفتوگۆكانی نێوان كۆسرەت رەسوڵ‌و عەلی حەمەساڵح
كۆسرەت رەسوڵ لەو دیدارە كورتەی لەگەڵ عەلی حەمەساڵح هەم گللەیی كردووە، هەم دەستخۆشیشی لەو پەرلەمانتارە كردووە.
 
چەند رۆژێكە وێنەیەكی كۆسرەت رەسوڵ جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان‌و عەلی حەمەساڵح پەرلەمانتاری بزووتنەوەی گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان بڵاوبووەتەوەو بووتەوە جێگەی مشتومڕی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، شارپرێس بۆ یەكەمجار لەزاری كەسێكی نزیك لەو گفتوگۆ كورتەی نێوان كۆسرەت رەسوڵ‌و عەلی حەمەساڵح قسەكانیان ئاشكرادەكات.
 
بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، كۆسرەت رەسوڵ لەو قسانەدا گللەیی ئەوەی لەعەلی حەمەساڵح كردووە، كە وەك جاران چالاك نییەو داوایكردووە بەردەوامبێت لەكارەكانی.
 
هەروەها بەوتەی ئەو سەرچاوەیە كۆسرەت رەسوڵ لەگەڵ گللەییەكانی دەستخۆشیشی لەعەلی حەمەساڵح كردووە، چ بۆ كارەكانی رابردووی، چ بۆ ئەو كارانەی ئێستا دەیكات.
 
لەبەرانبەردا عەلی حەمەساڵح سوپاسی كۆسرەت رەسوڵی كردووە، بۆ ئەو سەرنج‌و تێبینیانەی هەیبووە.
 
بەپێی زانیارییەكان وێنەكە رۆژی شەممەی رابردوو لەمیانی مەراسیمێك لەشاری سلێمانی گیراوە.
 
عەلی حەمەساڵح، لەهەڵبژاردنەكانی 21/9/2013 پەرلەمانی كوردستان زۆرترین دەنگی هەرێمی كوردستان بەدەستهێناو پێشتر بەهۆی كارە رۆژنامەوانییەكانی دەناسرا، كە لەكەناڵی كەی ئێن ئێن بەرمانەی ژمارەكانی هەبوو.
 شارپرێس
به‌روار:  20/01/2015
1109   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   845
کۆی سه‌ردان:   29255428