وەڵامەكانی وەزیری دارایی جێی باوەڕ نین
سۆران عومەر، پەرلەمانتار لەسەر لیستی كۆمەڵی ئیسلامی، داوا لەسەرۆكایەتی پەرلەمان دەكات پرسی 27 هەزار خانەنشینی پێشمەرگە كەلەكۆتایی ساڵی 2013 زیاد كراون ئاراستەی چاودێری دارایی بكرێت.

سۆران عومەر، لەنوسراوێكدا كەبۆ سەرۆكایەتی پەرلەمانی بەرزكردۆتەوە، باسی لەوەكردووە: پاش بەدواداچونم بۆ زیاد بوونی (27674) خانەنشینی پێشمەرگە لە 2013دا، وەڵامی بەرێز وەزیری دارایی و ئابوریم پێگەشتووە، بەڵام وەڵامەكانی جێی باوەڕنین.

وتیشی: داوا دەكەم ئەم پرسە ئاراستەی چاودێری دارایی بكرێت بەمەبەستی بەدواداچون تاكو وردبینی لەهۆكاری زیادبوونی ئەو ژمارە زۆرەی خانەنشینی پێشمەرگەدا بكەن تەنها لەیەك ساڵدا.

ئەو پەرلەمانتارە، باسی لەوەشكرد: بەپێی ئاماری بەرێوەبەرێتی گشتی خانەنشینی لەساڵی 2012دا ئاماری بەرێوەبەرایەتیەكانی "خانەنشینی پێشمەرگەو پێشمەرگەی سلێمانی و پێشمەرگەی ئەیلول" (64967) خانەنشین بووە، بەڵام لەكۆتایی ساڵی 2013 ئاماری خانەنشینی ئەو بەرێوەبەرێتیانە بووە بە 92641.
نەوا
به‌روار:  19/01/2015
518   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   956
کۆی سه‌ردان:   29264413