مەلاکەی دارەتوو

حەمە سەعید حەسەن

سەدان سەڵاو، نەک یەک و دوو
لە مامۆستاکەی دارەتوو
کە بە منداڵ و ژنەوە
بە داعشەوە پەیوەست بوو،
لە گۆشەنیگای منەوە
مامۆستایەکی ڕاستگۆ بوو،
دژی فریودانی خەڵک و
دژی دووڕوویی و درۆ بوو،
سوور دەیزانی
داعش مەشخەڵی ئیسلامی
هەڵگرتووە،
داعش ڕەدووی
سەلەفی ساڵح کەوتووە،
بۆیە نە کەسی تەفرە دا,
نە خودی خۆی،
من لە قووڵاییی دڵمەوە
داهاتووی گەش،
دەخوازم بۆی.
پەیجی نووسەر لە فەیسبووک
به‌روار:  21/12/2014
3073   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   447
کۆی سه‌ردان:   29232668