سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە هاوسه‌رۆكانى ته‌ڤگه‌رى ئازادى كۆمه‌ڵگاى كوردستان دەكات
مالمۆکورد
پێشنيوه‌ڕۆى ئەمڕۆ 21 / 12 / 2014، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە هاوسه‌رۆكانه‌ ته‌ڤگه‌رى ئازادى كۆمه‌ڵگاى كوردستان كردو، سەبارەت بە رەوشی سیاسی كوردستان و پەیوەندی نێوان هەردوولا گفتو گۆیانكرد. 
پێشنيوه‌ڕۆى ئەمڕۆ يه‌كشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسی YNDK لە شاری هەولێر پێشوازیكرد لە شاندێكى ته‌ڤگه‌رى ئازادى كۆمه‌ڵگاى كوردستان كە پێكهاتبوو لە بەڕێزان ( محه‌ممه‌د عه‌بدول و شيلان شاكر هاوسه‌رۆكانى ته‌ڤگه‌رى ئازادى و تارا حوسێن جيگرى هاوسه‌رۆكى ته‌ڤگه‌رى ئازادى )، لە دیدارەكەدا سەبارەت بە رەوشی سياسى كوردستان و دواگۆڕانكاری و پێشهاتەكانی ئەم دواییەی ناوچه‌كه‌ و پەیوەندی نێوان هەردوولا گفتوگۆیانكردو، هەردوولا جەختیان كردەوە سەر هەماهەنگی و هاوكاری نێوان سه‌رجه‌م هێزو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان و كاركردنى زياتر بۆ لێكنزیككردنەوەی هێزو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان و، باس له‌وه‌كرا كه‌وا پێويسته‌ لايه‌نه‌ سياسييه‌كان رۆڵى خۆيان له‌ پێشخستنى كۆمه‌ڵگا ببينن و، بۆ ئه‌مه‌ش پرۆژه‌ى گشتگيريان هه‌بێت، لە تەوەرێكی دیكەی دیدارەكەدا له‌پێناو يه‌كێتى نه‌ته‌وه‌يى و داڕشتنى ستراتيژى نه‌ته‌وه‌يى باس لە گرنگی بەستنی كۆنگرەى نەتەوەیی بۆ تەواوی هێزو لایەنە سیاسییەكانی هەر چوار پارچەی كوردستان كرا.
لە دوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا و چۆنییەتی پتەوكردنی ئەو پەیوەندییانە كرا. 
شایانی باسە هەڤاڵ ( د. عه‌بدوڵڵا عه‌دۆ ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى و به‌رپرسى مەكتەبی ناوەندی پەیوەندییەكانی YNDK ) ئامادەی دیدارەكە بوو.

به‌روار:  21/12/2014
558   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   952
کۆی سه‌ردان:   29235547