سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە شاندێكی هاوبەشی يه‌كێتى نووسه‌رانى كورد _ سوريا و يه‌كێتى رۆشنبيرانى كانتۆنى جزيره‌ ده‌كات دەكات


مالمۆکورد
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 21 / 12 / 2014، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە شاندێكی هاوبەشی يه‌كێتى نووسه‌رانى كورد _ سوريا و يه‌كێتى رۆشنبيرانى كانتۆنى جزيره‌ كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشهات و پەرەسەندنەكانی ناوچەكە و بەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی و، رۆڵى نووسه‌ران و رۆشنبيران له‌ ئه‌ركه‌ نه‌ته‌وه‌ييه‌كان كرد. 
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ يه‌كشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسی YNDK لە شاری هەولێر پێشوازیكرد لە شاندێكی هاوبه‌شى يه‌كێتى نووسه‌رانى كورد _ سوريا و يه‌كێتى رۆشنبيرانى كانتۆنى جزيره،‌ كە پێكهاتبوو لە بەڕێزان ( دلاوه‌رێ زه‌نگى سه‌رۆكى يه‌كێتى نووسه‌ران و عه‌بدوڵسه‌لام ئه‌حمه‌د سه‌رۆكى يه‌كێتى رۆشنبيران و ژماره‌يه‌ك له‌ ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى هه‌ردوو يه‌كێتى ) لەدیدارەكەدا باس لە ئه‌رك و رۆڵى نووسه‌رو رشنبيران له‌ كاره‌ نه‌ته‌وه‌يى و نيشتمانييه‌كان كرا و، جه‌ختكرايه‌وه‌ سه‌ر پته‌وكردنى په‌يوه‌ندى نێوان نووسه‌ران و رۆشنبيران و رۆژنامه‌ڤانان له‌سه‌ر ئاستى كوردستانى مه‌زن هەر لەدیدارەكەدا شاندی میوان سوپاس و پێزانینی خۆیان بە سكرتێری گشتی و سەركردایەتیی YNDK راگەیاند بەرامبەر هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانییەكانی YNDK سەبارەت بە رۆژئاواى كوردستان و پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان لەسەر ئاستی كوردستانی مەزن و، هەوڵەكانی سكرتێری گشتیی YNDK یان بۆ یەكڕیزی و یەكدەنگی كوردان بەرز نرخاند و بۆ رێزگرتن له‌ هه‌ڵوێسته‌كانى ديارييه‌كى رێزلێنانيان پێشكه‌ش به‌ غه‌فوور مه‌خموورى سكرتێرى گشتيى YNDK كرد، سكرتێری گشتیی YNDK لەلای خۆیەوە سوپاسی كردن و جەختیكردەوە سەر یەكدەنگی و یەكڕیزی كوردان و هیوای پێشڤەچوون و سەركەوتنی بۆ خواستن و گوتی لەسەر هەموو لایەكمانە كه‌وا له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان و له‌ هه‌موو بواره‌كاندا هاوكارو پشتەڤانی یەكدی بین.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا، جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەر سێ‌ لا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.
به‌روار:  21/12/2014
548   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   819
کۆی سه‌ردان:   29257939