عاشقبوون!
Goran Meriwani سپیدەی 1 دیسەمبەر .2012 بروكسل
خۆزگەم ئێستا لە کەناری دەریا
دەبووم.
پاڵدەکەوتم،
تەک و تەنیا.
بێ هیچ رۆحێک،(١)
لە ئاسمانی قووڵم دەڕوانی.
خۆزگەم ئێستا لە کەناری دەریا
خۆم رووت و قووت
دەکردەوە.
لە چاو سوورکردنەوەی پەروەردگاریش
تەریق نە دەبوومەوە.
خۆزگەم ئێستا
لەگەڵ دەریا،
بێ هیچ شەرمێ
بە یەکەوە،
دەچووینە ناو تەختی (٢)
لمی گەرمی کەنار و،
شەرممان لە یەک دەشکا.
خۆزگەم ئێستا
لە کەناری دەریا
من و ئەو،
من و دەریا،
پێکەوە دەبووین.
چاوم دەبڕیە چاوە شینەکانی
بە چرپە بە گوێییمدا دەچرپاند:
ئەی دەریا!
ئەرێ ئەتۆش عاشقی منی؟
1)- بێ هیچ رۆحێک: بێ هیچ هاودەمێ
2)- تەخت: چەرپا
بهروار: 19/12/2014
769 جار خوێندراوهتهوه
|