قەڵەوەکانی ئەوروپا ئیتر وەک کەم ئەندام تۆمار دەکرێن
دادگای باڵای ئه‌وروپا بڕیاریدا، ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ده‌ست قه‌ڵه‌ییه‌وه ده‌ناڵێن‌و ناتوانن كار بكه‌ن، وه‌ك خاوه‌ن پێدوایستی تایبه‌ت مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت.
ته‌له‌فزیۆنی بی بی سی بڵاوی كرده‌وه: دادگای باڵای یه‌كێتیی ئه‌وروپا، بڕیارێكی نوێی بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌ركردوه كه به‌ڕاده‌یه‌كی زۆر قه‌ڵه‌ون‌و ناتوانن كاربكه‌ن‌و قه‌ڵه‌وییه‌كه‌یان كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ژیانیان هه‌یه‌و ناتوانن به‌شێوه‌یه‌كی پێیوست كاره‌كانیان ئه‌نجامبده‌ن.
به‌پێی بڕیاره‌كه‌ش: ئه‌و كه‌سانه‌ی زۆر قه‌ڵه‌ون، وه‌ك خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، تۆمار ده‌كرێن‌و یاسا‌و مافه‌كانی خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌ته‌كان ده‌یانگرێته‌وه.
له بڕیاره‌كه‌دا، ئاماژه به‌وه كراوه: قه‌ڵه‌ویی له حاڵه‌تی ئاسایی‌دا، به كه‌مئه‌ندامی تۆمار ناكرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر قه‌ڵه‌وییه‌كه‌ی كاتێكی زۆری ویست بۆئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌وا وه‌ك خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
ئه‌و بڕیاره‌ی دادگای باڵای یه‌كێتیی ئه‌وروپا، پێویسته له‌لایه‌ن وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌وروپاوه جێبه‌جێ بكرێت.
کەی ئێن ئێن
به‌روار: 18/12/2014
571 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|