چیرۆکی سەربڕینی كوێستان مه‌حمود لە قەڵادزێ
كوێستان؛ به‌پێی خۆی رۆیشت بۆ قوتابخانه به‌ڵام دواتر ته‌رمه‌كه‌ی له‌ناو گوێنیه‌كدا هێنرایه‌وه بۆ ماڵه‌وه، ئه‌و كه‌سه‌ی چه‌ندجارێك داوای خۆشه‌ویستی لێكردبوو كۆتایی به‌ژیانی هێنا.
كوێستان مه‌حمود (23 ساڵ)، خوێندكاری پۆلی 12ی ئاماده‌یی له‌به‌شی زانستی، له‌قوتابخانه‌ی تاڤگه‌ی كچانی قه‌ڵادزێ، چوارشه‌ممه‌ی رابردو 10ی ئه‌م مانگه، له‌كاتی رۆیشتنی بۆ قوتابخانه له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه رفێنرا‌و دوای حه‌وت كاتژمێر له‌دیارنه‌مانی ته‌رمه‌كه‌ی به‌سه‌ربڕدراوی له‌دوری سێ كیلۆمه‌تر له شاری قه‌ڵادزێ دۆزرایه‌وه.
كۆتا رۆژی كوێستان
شۆرش مه‌حمود، برا گه‌وره‌ی كوێستان، ده‌ڵێت "خوشكه‌كه‌م كاتژمێر 12:30 خوله‌ك له‌ماڵ ده‌رچو له‌رێگا كه‌سێك به‌ئۆتۆمبێل ڕفاندویه‌تی بۆ شوێنێكی نادیار‌و بۆ ده‌ره‌وه‌ی شار بردویه‌تی".
دوای رفاندنی كه‌سێك كه دواتر به‌تۆمه‌تی كوشتنی كوێستان ده‌ستگیركرا، به‌مۆبایل په‌یوه‌ندی به‌ئاسایشی قه‌ڵادزێوه ده‌كات‌و ئاگاداریان ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی كچێك رفێنراوه‌و جانتاكه‌ی له‌شوێنێك به‌جێماوه.
شۆڕش مه‌حمود وتی "دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئاسایش‌و پۆلیس، جانتای خوشكه‌كه‌م بۆ قوتابخانه ده‌به‌نه‌وه‌و په‌یوه‌ندی به‌دایك‌و براكه‌مه‌وه ده‌كه‌ن.. دوای ئه‌وه ده‌ستمانكرد به‌گه‌ڕان له‌گه‌ڵ ئاسایش‌و پۆلیس ئه‌وه‌بوو دوای چه‌ند كاتژمێرێك ته‌رمه‌كه‌مان دۆزیه‌وه".
كه‌سوكاره‌كه‌ی كاتێك ته‌رمه‌كه‌ی كوێستان ده‌دۆزینه‌وه، توشی شۆك ده‌بن كه ده‌بینن كچه "نازداره‌كه‌یان" له‌ناو خوێندا گه‌وزێنراوه‌و سه‌ربڕدراوه.
شۆِرش وتی "ته‌رمه‌كه‌ی له‌ناو گوێنیه‌ك بوو، سه‌ری له‌لاشه‌ی جیاكرا بۆوه‌و خرابوه نێوان قاچه‌كانی".
كوێستان سێ براو سێ خوشكی هه‌یه، شۆرش ده‌ڵێت "ئه‌و غه‌دره‌ی له‌خوشكه‌كه‌ی كراوه له‌هیچ كه‌س نه‌كراوه".
دوای روداوه‌كه
دوای دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی كوێستان، ده‌نگۆیه‌ك له‌ناو خه‌ڵكی قه‌ڵادزێدا بڵاوبۆوه گوایه كه‌سوكاره‌كه‌ی كوشتویانه، به‌ڵام ده‌ستگیركردنی بكه‌ری سه‌ره‌كی روداوه‌كه، هه‌موو ده‌نگۆكانی به‌تاڵكرده‌وه.
بنه‌ماڵه‌ی كوێستان هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی خزمایه‌تیان له‌گه‌ڵ تۆمه‌تباره‌كه‌دا نیه، به‌ڵام به‌وته‌ی براكه‌ی، چه‌ندجارێك داوای په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌خوشكه‌كه‌ی كردوه‌و ئه‌ویش ره‌تیكردوه‌ته‌وه.
شۆڕش مه‌حمود وتی "ئێمه خانه‌واده‌ی ئه‌و كوڕه هه‌ر ناناسین‌و هیچ كێشه‌مان له‌گه‌ڵیاندا نیه ته‌نانه‌ت هیچ كات ئێمه ئه‌و كوڕه‌مان نه‌بینیوه".
مسته‌فا محه‌مه‌د، به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی راپه‌ڕین، به‌هاوڵاتی وت "تاوانباره‌كه كوێستانی به‌چه‌قۆ كوشتوه‌و دواتر سه‌ری له لاشه‌ی جیاكردوه‌ته‌وه.. به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ئه‌و كوڕه زانیویه‌تی ئه‌و كچه بۆ ئه‌و نابێت بۆیه به‌و شێوه‌یه كوشتویه‌تی".
براكه‌ی كوێستان به‌لایه‌وه سه‌یره بیستویه‌تی ئه‌و كوڕه خوشكه‌كه‌ی خۆشویستوه‌و به‌وشێوه‌یه‌ش كۆتایی به‌ژیانی هێناوه.
شۆڕش وتی "(كوێستان) ته‌نها لای خوشكێكم ئه‌وه‌ی (كه تۆمه‌تباره‌كه داوای خۆشه‌ویستی لێكردوه) باسكردوه‌و لای ئێمه باسی نه‌كردوه وتویه‌تی با كێشه بۆ براكانم دروست نه‌كه‌م" .
ئه‌و رۆژه‌ی كوێستانی تێدا كوژرا، هێشتا هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان كۆتایی نه‌هاتبوو.
25/11، له‌چوارچێوه‌ی رۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان، له‌شاره‌كانی هه‌رێم هه‌ڵمه‌تێكی دوو هه‌فته‌یی به‌ناونیشانی "پێكه‌وه بۆ رزگاركردنی ئافره‌تمان" ده‌ستیپێكرد، كوێستان 10ی مانگ كوژرا‌و هه‌ڵمه‌ته‌كه رۆژێك دواتر كۆتایی هات.
شۆڕ مه‌حمود وتیشی "تائێستا ئه‌و كوڕه نه‌هاتوه بۆ داخوازی خوشكه‌كه‌م، ئه‌گه‌ر ئه‌و كوره ئه‌و كچه‌ی خۆشویستبایه ئه‌وا به‌و شێوازه دڕندانه‌یه نه‌یده‌كوشت".
تۆمه‌تباری كوشتنه‌كه
بكوژه‌كه‌ی كوێستان ناوی (ا، ع، م)و دانیشتوی قه‌ڵادزێیه، به‌ماده‌ی 406 له‌یاسای سزدانی عێراقی ده‌ستگیركراوه‌و دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه، له‌لای پۆلیس ده‌ستبه‌سه‌ره‌و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه.
به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د، قایمقامی قه‌زای پشده‌ر، به‌هاوڵاتی وت، كاتێك ده‌ركه‌وت ئه‌و كچه رفێنراوه هێزه‌كانی پۆلیس‌و ئاسایش ده‌ستیانكرد به‌گه‌ڕان، دوای چه‌ند كاتژمێرێك توانرا ته‌رمه‌كه‌ی بدۆزرێته‌وه.
وتیشی "دوای ئه‌وه هێزه‌كان ده‌ستیان به‌لێكۆڵینه‌وه كرد، توانیان چه‌ند سه‌ره‌داوێك ده‌ستبخه‌ن‌و دوای شه‌ش رۆژ به‌سه‌ر تاوانه‌كه‌دا كه‌سێكیان ده‌ستگیركرد‌و دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه".
داواكاری كه‌سوكاری كوێستان
كه‌سوكاری كوێستان مه‌حمود تائێستا داوای یاساییان له‌سه‌ر بكوژی كچه‌كه‌یان تۆمارنه‌كردوه‌و داواكاریان هه‌یه.
شۆڕش مه‌حمود وتی "تائێستا داوامان تۆمارنه‌كردوه، چونكه ئێمه‌و هه‌موو خه‌ڵكی قه‌ڵادزێ داوای ئه‌وه ده‌كه‌ین كه ئه‌و دڕنده‌یه له‌ناوه‌ڕاستی شار بكوژرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ده‌رس بۆ هه‌موو تاوانبارێك".
كوشتنی كوێستان مه‌حمود له‌كاتێكدایه، به‌پێی ئاماره‌كانی مانگی یه‌ك تا مانگی 10 ئه‌مساڵ، 433 حاڵه‌تی جۆراوجۆری توندوتیژی به‌رامبه‌ر به‌ژنان تۆماركراوه كه زۆرترینیان ده‌ستدرێژی سێكسیه‌و به‌پله‌ی یه‌كه‌م له‌سنوری پارێزگای هه‌ولێر تۆماركراون، به‌ده‌ر له‌و سكاڵایانه‌ی ژنان ئه‌مساڵ تۆماریان كردوه.
به‌پێی ئه‌و خشته ئامارییانه‌ی له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی تایبه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌و 433 حاڵه‌تی توندوتیژیه‌ی تۆماركراوه له‌ماوه‌ی 1/1-1/11/2014 له‌هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم به‌ئیداره‌ی گه‌رمیانیشه‌وه، خۆی ده‌بینێته‌وه له 27 حاڵه‌تی كوشتن، 37 خۆكوشتن، 177 سوتان، 76 خۆسوتاندن، 116 حاڵه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی.
هاوڵاتی
به‌روار: 18/12/2014
1272 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|