ئاڵای کوردستان. هۆنراوە
محەمەد بەرزی
لە ژێر سایەتا
کاتێ ئەوەستم
سەراپا هۆش و
تەواوی هەستم
هەمووی لای تۆیە
ئەبێ چەند هەزار
بە عەشقی تۆوە
بێ ترسی مردن
چووبێتە سەر دار
یاخود
کام دەریا
کە زۆر گەورەیە
قەبارەی ناخی
یەک بە هەزاری
خوێنی ڕژاوی
پێشمەرگەی تۆیە
دەسا سەروەری
نیشتمانەکەم
جۆشوخرۆشی
تێکۆشانەکەم
لە هەر چوارلاوە
خۆتم بۆ دەرخە
پەیام و شکۆی
کوردی کۆڵنەدەر
بۆ ئاسمان سەرخە
١٧ – ١٢ - ٢٠١٤
بهروار: 18/12/2014
1823 جار خوێندراوهتهوه
|