قبوڵی ناكه‌ین كه‌س یه‌كێتی بكاته موڵكی خۆی
كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان دوایین هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی ناو یه‌كێتی‌و كۆبوونه‌وه‌ی باڵه‌كانی ئه‌و حیزبه ده‌خاته‌روو رایده‌گه‌یه‌نێت "یه‌كێتی له‌دووڕیانه، وه‌زعی ئێستامان به‌رده‌وام بوونی زه‌حمه‌ته، یا به‌راستی پێكه‌وه كارده‌كه‌ین‌و یه‌كێتی به‌پێی چه‌پكه‌گوڵه‌كه‌ی جه‌نابی مام جه‌لال ببێته سایه‌ی گشتی تێكۆشه‌ره‌كانی، یا دووچاری لێكترازان‌و كێشه‌ی گه‌وره‌تر ده‌بێته‌وه".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌كات كه یه‌كێتی موڵكی هه‌موو یه‌كێتییه‌كانه‌و قبوڵی ناكه‌ن كه‌س یه‌كێتی بكاته موڵكی خۆی‌و ده‌ڵێت "هیچ كه‌سێك له‌خۆم دڵسۆزتر‌و به‌تواناتر نابینم‌و هه‌میشه به‌وپه‌ڕی تواناوه هه‌وڵمداوه كاربكه‌م‌و خزمه‌تی حزبه‌كه‌م‌و گه‌له‌كه‌م بكه‌م، به‌ڵام هه‌ندێك شتم قبوڵكردووه له‌ماوه‌ی غیابی جه‌نابی مام جه‌لال هه‌ر ته‌نها له‌به‌ر چه‌پكه گوڵه‌كه‌ی مام جه‌لال‌و پاراستنی یه‌كڕیزی ناو یه‌كێتی بووه".
شارپرێس: دوایین كۆبوونه‌وه‌تان چۆن بوو؟
كۆسره‌ت ره‌سول: دوا كۆبوونه‌وه‌مان باش‌و ئیجابی بوو‌و هیوامان وایه سه‌ره‌تای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بێت، به‌داخه‌وه له‌ماوه‌كانی رابردوودا كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی‌و سه‌ركردایه‌تی به‌هۆی كێشه‌كانه‌وه په‌ك خرابوون‌و پێویسته ئاماده‌سازی بكرێت بۆ ئه‌م كۆبوونه‌وانه له‌پێناوی پاراستنی یه‌كێتی، ئه‌مجاره بڕیارمان داوه رێكبكه‌وین له‌سه‌ر ورده‌كاری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان تاكو بڕیاری یه‌كێتی بڕیاری شه‌رعی بێت‌و راگه‌یاندنی یه‌كێتی به‌ئاراسته‌ی خزمه‌تی یه‌كێتی‌و گه‌لی كورد بێت، قسه‌مان كردووه تا دارایی‌و ده‌رامه‌تی یه‌كێتی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی یه‌كێتی بێت، تا بتوانین كۆنگره‌یه‌ك ببه‌ستین‌و ببێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ بووژاندنه‌وه‌ی یه‌كێتی‌و بنبڕكردنی كێشه‌كانی.
شارپرێس: بۆ له‌م كاته‌دا ئه‌م بابه‌ته‌تان ورووژانده‌وه؟
كۆسره‌ت ره‌سول: یه‌كێتی له‌دووڕیانه، وه‌زعی ئێستامان به‌رده‌وام بوونی زه‌حمه‌ته، یا به‌راستی پێكه‌وه كارده‌كه‌ین‌و یه‌كێتی به‌پێی چه‌پكه‌گوڵه‌كه‌ی جه‌نابی مام جه‌لال ببێته سایه‌ی گشتی تێكۆشه‌ره‌كانی، یا دووچاری لێكترازان‌و كێشه‌ی گه‌وره‌تر ده‌بێته‌وه، كه ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی لای هه‌موو دڵسۆزانی یه‌كێتی دروست ده‌كات‌و هیچ كه‌سێك نایه‌وێ به‌م ئه‌نجامه بگات، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێ كێشه‌كانمان له‌زووترین كاتدا چاره‌سه‌ر بكه‌ین‌و بگه‌ینه ئه‌نجامێك‌و له‌رێگای یه‌كێتییه‌وه خزمه‌تی گه‌ل‌و نیشتمانه‌كه‌مان بكه‌ین له‌م قۆناغه هه‌ستیارو مێژووییه‌یدا.
شارپرێس: له‌م كاته‌دا ئه‌ركی تۆ چییه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان؟
كۆسره‌ت ره‌سول: ئه‌ركی من به تایبه‌تی وه‌ك جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی‌و د. به‌رهه‌م وه‌ك جێگری دووهه‌م، كه هه‌ردووكمان كاندیدكراوی جه‌نابی مام جه‌لال‌و هه‌ڵبژێردراوی كۆنگره‌ی سێهه‌مین، به‌هاوكاری هه‌موو لایه‌ك پاراستنی یه‌كێتییه‌و وه‌فادارییه بۆ به‌رنامه‌كانی جه‌نابی مام جه‌لال بۆ چه‌سپاندنی سه‌ربه‌خۆیی بڕیاری یه‌كێتی‌و ره‌تكردنه‌وه‌ی پاشكۆ بوونه، هه‌روه‌ها كاركردنه له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایانه‌ی كه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی له‌سه‌ر دامه‌زراو له‌چه‌ند ساڵی خه‌باتیدا هه‌وڵی بۆ ده‌دا، له‌سه‌رووی هه‌موویان مافه‌كانی گه‌لی كوردمان‌و ئازادی‌و دیموكراسی‌و مافی مرۆڤ.
هه‌روه‌ها زۆر به وردی به‌دواداچوون ده‌كه‌ین بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان‌و به‌هیوام هه‌موو لایه‌ك به‌په‌رۆشی بۆ یه‌كێتی‌و بۆ كوردستان له‌ئاست قاره‌مانی پێشمه‌رگه‌و خویێنی گه‌شی شه‌هیده‌كان بن.
شارپرێس: ده‌گوترێ له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئێوه داواتان كردووه هه‌ریه‌كه‌ی 15 ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی دابنێن، ئه‌مه چۆنه؟
كۆسره‌ت ره‌سوڵ: ئه‌و هه‌واڵانه سه‌رتاپا دوورن له‌راستییه‌وه‌و شتی ئاوا داوا نه‌كراوه، ئێمه له‌دوا كۆبوونه‌وه جه‌ختمان له‌وه كردۆته‌وه كه كۆنگره‌یه‌كی شه‌رعی له‌سه‌ر بنه‌مای په‌یڕه‌وی ناوخۆ ببه‌سترێت‌و كێشه‌كانمان زوو به‌زوو چاره‌سه‌ر بكرێن‌و چیتر كه‌ڵه‌كه نه‌بن له‌سه‌ر یه‌كتر، یه‌كێتی موڵكی كه‌س نییه، یه‌كێتی موڵكی هه‌زاره‌ها تێكۆشه‌رو پێشمه‌رگه‌و كه‌مئه‌ندامی سه‌نگه‌رو زیندانی سیاسییه، یه‌كێتی به‌رهه‌می خوێنی زیاتر له19 هه‌زار شه‌هیدی قاره‌مانه، بۆیه قبوڵی ناكه‌ین كه‌س یه‌كێتی بكاته موڵكی خۆی‌و یه‌كێتی هی هه‌موومانه.
شارپرێس: ده‌ڵێن دوای هه‌موو ناكۆكییه‌ك به‌شتی شه‌خسی قه‌ناعه‌ت به تۆ ده‌كرێ‌و له‌و پرۆژه چاكسازییه ده‌كشێیته‌وه، ئه‌مه تا چه‌ند راسته؟
كۆسره‌ت ره‌سول: من هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه‌و مێژووش شاهێده كه هیچ شتێك كارم تێ ناكات ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی كوردستان‌و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان نه‌بێ، رۆژگاره سه‌خته‌كان شاهیدی ئه‌وه ده‌ده‌ن كه كێ له‌كات‌و ساته ته‌نگانه‌و ناخۆشه‌كاندا پشت‌و په‌نای یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بووه‌و خوێنی رشتووه بۆ هه‌ڵسانه‌وه‌ی‌و ده‌ربازبوون له‌ته‌نگژه‌و قه‌یرانه‌كان؟!
هه‌موو كات‌و ساتێكیش من له‌گه‌ڵ چاكسازی‌و نوێبوونه‌وه‌و شه‌فافیه‌ت بوومه‌و ویستوومه له‌سیاغی یه‌كێتیدا ئه‌م كاره بكرێ.
شارپرێس: هه‌ندێك ده‌ڵێن تۆ ده‌سه‌ڵاتی خۆت به‌ته‌واوی به‌كارناهێنی؟
كۆسره‌ت ره‌سول: حه‌زده‌كه‌م هه‌موو لایه‌ك چاك بزانن هیچ كه‌سێك له‌خۆم دڵسۆزتر‌و به‌تواناتر نابینم‌و هه‌میشه به‌وپه‌ڕی تواناوه هه‌وڵمداوه كاربكه‌م‌و خزمه‌تی حزبه‌كه‌م‌و گه‌له‌كه‌م بكه‌م، به‌ڵام هه‌ندێك شتم قبوڵكردووه له‌ماوه‌ی غیابی جه‌نابی مام جه‌لال هه‌ر ته‌نها له‌به‌ر چه‌پكه گوڵه‌كه‌ی مام جه‌لال‌و پاراستنی یه‌كڕیزی ناو یه‌كێتی بووه.
شارپرێس
به‌روار: 17/12/2014
812 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|