گۆران مەریوانی وەلامی بیۆرن سوێدر پەرلەمانتاری سوید دەداتەوە
لە شاری یۆتۆبۆری 27 تا30 کۆمەڵەی کوردی هەیە. هەموویان، کەم یان زۆر کۆمەکی  فەڕمیان هەیە، یانی پارەوپوول لە باجی خەڵکی و گەنجینەی گشتی وەردەگرن بۆ بەڕێوەبردنی کۆمەڵەکانیان. لە ئاستی وڵات، نوێنەرانی کورد زۆرترین نمایندەی خەڵکین، 6 ئەندام پەڕلەمان بەدەر لە یەدەگ. ئاستی شارەوانی و پارێزگاکان بەهەمان شێوە. لەم یەک دوو رۆژەدا پارتی سڤاریا دیموکراتەکان، نەژادپەرستن، هێرش دەکەنە سەر کەمە نەتەواەتیەکان. بەڕێوەبەری دووەمی پاڕلەمان کە لەوانە، بیۆرن سوێدر، پێرێ، 14 دیسەمبەر، لە رۆژنامەی (د ن) دەڵێ:  نە کوردو سام، نە جولەکە، دەبنە سویدی. 
 ‌ئەمە یەکەمجار نییە. چەند ساڵێ پێش هێرشیانکردە سەر(سۆران ئیسماعیل، کۆمێدیان و رۆژنامەکاری سویدی بە رەچەڵەک کورد) .
دەتوانن لەم لینکەوە گوێ بیستی  دیداری گۆران مەریوانی لەگەڵ رادیۆ کوردی سوید ببن
کلیکی ئێرە بکە
به‌روار:  17/12/2014
524   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   300
کۆی سه‌ردان:   29253913