بکوژی كوێستان مه‌حمود، دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا نا
قائمقامی قه‌زای پشده‌ر رایگه‌یاند، بكوژی كچه خوێندكاره‌كه‌ی قهلاَدزێ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركراوه‌و، دوای لێكۆڵینه‌وه‌كان تۆمه‌تباره‌كه دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه.
ڕۆژی 10 / 12، كوێستان مه‌حمودی ته‌مه‌ن 23 ساڵ له ڕێگه‌ی چونی بۆ قوتابخانه ڕفێندراو، دواتر ته‌رمه‌كه‌ی له‌نزیك گوندی سرێجه دۆزرایه‌وه، شه‌وی ڕابردوش بكوژی ئه‌و كچه له لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیس ده‌ستگیركرا.
به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د، قائمقامی قه‌زای پشده‌ر له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: به‌رواری 10ی ئه‌م مانگه هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیس ئاگادار كرانه‌وه به بوونی كوشتنی كچه خوێندكارێك، دوای ڕووداوه‌كه‌ش هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش و فه‌رمانگه‌ی توندوتیژی دژی ژنان له نزیك گوندی سرێجه ته‌رمی ئه‌و كچه خوێندكارهیان دۆزیه‌وه‌و دوای لێكۆڵینه‌وه‌ش هێزه‌كانی پۆلیس له هه‌وڵدابوون بۆ دۆزینه‌وه‌ی تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی و دوای ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكیش له‌به‌رده‌م دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی قه‌زای پشده‌ر شه‌وی رابردوو ده‌دانی بهتاوانهكهیداناو له ئێستاشدا لیكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه.
نەوا
بهروار: 16/12/2014
1345 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|