داعش هێزێكی به‌ربه‌ری تیرۆریستی دژه ئینسانه
سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌یامێكیدا، رێكخراوی (داعش) به به‌ربه‌ری و تیرۆریست و دژ به مرۆڤایه‌تی، وه‌سفكرد.
سۆران عومه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌سه‌ر لاپه‌ره‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (فه‌یسبوك) نوسیویه‌تی: داعش، هێزێكی به‌ربه‌ری تیرۆریستی دژه ئینسانه.
له به‌شێكی په‌یامه‌كه‌یدا سۆران عومه‌ر له داعشی پرسیوه: به‌شه‌هیدكردنی باوكی هه‌زاران منداڵ و دایكیان، چی وه‌ڵامی خه‌ڵك و خودا ده‌ده‌نه‌وه و ئاماژه‌ی به وێنه‌ی خێزان و دایكی پێشمه‌رگه شه‌هیده‌كان كردووه.
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی نوسیویه‌تی: داعش دژی ئیسلام و ئینسانه و پێویسته بیر له‌وه بكاته‌وه كه ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی شه‌هیدی ده‌كات، چۆن منداڵه‌كانی په‌روه‌رده ده‌كات.
نەوا
به‌روار: 15/12/2014
748 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|