ناوی جەلەولا دەگۆڕن بۆ گولاڵە
رێکخراوه جه‌ماوه‌رییه‌کانى حزبی شیوعى و، ژماره‌یه‌ک له رۆژنامه‌نوس و چالاکوانانى خانه‌قین، پێشنیاری گۆڕینی ناوی جه‌له‌ولا ده‌که‌ن، وه‌ک وه‌ڵامێک بۆ چه‌ته‌کانى داعش‌یش، نه‌مامیان ناشت.
عه‌داله‌ت ئه‌حمه‌د، به‌رپرسی رێکخراوه جه‌ماوه‌رییه‌کانى حزبی شیوعى به (رۆژنیوز)ى راگه‌یاند:" دیاره ئه‌مڕۆ ئێمه وه‌ک رێکخراوه جه‌ماوه‌رییه‌وکانى محه‌لى خانه‌قینى حزبی شیوعى، به هاوبه‌وشی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک رێکخراوى کۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى و چالاکوان وه‌ک وه‌ڵامێک بۆ‌و فکر و بیروراى چه‌ته‌کانى داعش، که له ماوه‌ى رابردوودا ناحیه‌ى جه‌له‌ولایان کۆنترۆل کردبوو، هه‌زاران بۆمبی چێنراویان له‌نێودا دانابوو، ئه‌وه‌ش بۆی کوشتنى ئه‌و که‌سانه‌ى رووی تێده‌که‌ن، ناوى جه‌له‌ولامان کرده شاره‌دێی گوڵاڵه".
وتیشی:" تابلۆیه‌کى نوێمان له ده‌روازه‌ى شاره‌دێیه‌که به دیوى خانه‌قیندا دانا، ناوى ناحیه‌ى گوڵاڵه‌مان له‌سه‌ر نووسی و، ژماره‌یه‌ک نه‌مامیشمان چاند، ئه‌مه‌ش وه‌ک وه‌ڵامێک بۆ دانانى بۆمبی چه‌ته‌کانى داعش".
به‌رپرسه‌که‌ى شیوعی ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا " دواکارین له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان، که به شێوه‌ی فه‌رمی له سه‌رجه‌م داموده‌زگاکان، که ناوی ناحیی گوڵاڵه بکرێته به فه‌رمی، هه‌روه‌ها داواکارین له‌سه‌رجه‌م ده‌زگا کانی راگه‌یاندن، ئیتر ناوی گوڵاڵه به کار بهێنن له جێگای جه‌له‌ولا".
جه‌له‌ولا له سه‌رده‌مى عوسمانییه‌کان ناوى "قه‌ره‌غان" بووه و دواتر کراوه به "گوڵاڵه" و پاشان بووه به جه‌له‌ولا.
رۆژنیوز
به‌روار: 15/12/2014
714 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|