جیاوازییەکانی خه‌باتی په‌که‌که و یه‌کێتی و پارتی
له شرۆڤه‌یه‌کی دا نوسه‌ر و چالاکوانی سیاسی کامه‌ران گوڵپی که تایبه‌ت بۆ رۆژنیوزی ناردووه "جیاوازی خه‌باتی په‌که‌که و یه‌کێتی و پارتی" خستووه‌ته‌ڕوو و شرۆڤهکهشی به شرۆڤه‌یه‌کی زانستی و بێلایه‌نگیری پێناسه کردووه.
گوڵپی له به‌شێکی نوسینه‌که‌یدا ده‌ڵێ "له‌باشوور گومه‌زی گۆڕه‌کان پله‌ی خاوه‌ن گۆڕ دیاری ده‌کات" هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌کات که "ئه‌م شرۆڤه‌یه‌م به‌شێوازێکی زانستیانه‌و دوور له‌لایه‌نگری کردووه بۆ ئه‌وه‌ی تاکی کورد بتوانێت سه‌ربه‌ست بێت له‌بیرکردنه‌وه‌دا و دواتر بتوانین بیرکردنه‌وه‌ی تاکی کورد که به‌په‌تای(حزبایه‌تی) توشی چه‌ق به‌ستووی کراوه بهڕێبخهینهوه بۆ ژیانێکی پڕ له‌که‌رامه‌ت".
ئه‌و نوسه‌ره له به‌شێکی تری شرۆڤه‌که‌یدا ده‌ڵێ "له باشور چێژ له زۆری ڕێژه‌ی قوربانیه‌کان بینراوه دیارترین جێ ده‌ستی هه‌ر دوو حزبی باشوور له تراژیدیای (هه‌ڵه‌بجه) به‌ده‌رکه‌وت کاتێک هه‌موو رێگاکانی ده‌رچوونیان له خه‌ڵکی سڤیلی شاره‌که گرت"، هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه بۆ په‌که‌که ده‌ڵێ "له کلتوری خه‌باتی په‌که‌که‌دا به‌سته‌ڵه‌کی چین و توێژه‌کان تواوه‌ته‌وه به‌دێژایی مێژووی خه‌باتیان توانیویانه ئه‌م راستیه بسه‌لمێنن ئه‌ویش به هه‌ڵگرتنی ئه‌رکی به‌رخودان به‌رامبه‌ر به دوژمنان و پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی سڤیل، ئه‌م راستیه‌ش له پاراستنی گیانی سه‌دان هه‌زار کوردی (کۆبانێ) به‌ده‌رکه‌وت که پێش گه‌شتنی چه‌ته‌کان به‌و شوێنانه ئه‌مان خه‌ڵکه‌که‌یان ده‌ربازکرد، هه‌ر وه‌ک له چیای شه‌نگال تاکه هێزبوون توانیان زیاد له بیست هه‌زار ئێزیدی بگه‌یه‌ننه رۆژئاوا و رزگاریان بکه‌ن".
کامه‌ران گوڵپی ده‌شڵێ "یه‌کێکیان له‌هه‌وڵی مسۆگه‌رکردنی هه‌موو جومگه‌کانی ژیاندایه بۆ مانه‌وه‌ی خۆی و ڕسواکردنی تاکه‌کانی ئه‌وی تریشیان له‌هه‌وڵی بێ وچاندایه بۆ به‌رز ڕاگرتنی ناوی نه‌ته‌وه‌که‌ی و پاراستنی که‌رامه‌تی تاکی کورد، له‌کۆتاییدا توانرا سهرابی (شکستی شه‌نگال) به حه‌قیقه‌تی سه‌رکه‌وتن بگۆڕن بۆیه سیمای گه‌شی نه‌ته‌وه‌که‌مان پارێزراوه له سایه‌ی به‌رخودانی که‌م وێنه و بێ وێنه‌ی (کۆبانی)دا".
ده‌قی شرۆڤه‌که:
جیاوازی خه‌باتی په‌که‌که و یه‌کێتی و پارتی
یه‌که‌م جیاوازی نه‌بوونی ((دیوه‌خان و غوڵام و سینی کێشی سه‌رسفره‌ی به‌رپرسانه یه‌ک ئاستی گۆڕی شه‌هیدان و سڕینه‌وه‌ی کلتووری جیاوازی گۆڕی سه‌رکرده و فه‌رمانده‌کان که له‌باشوور گومه‌زی گۆڕه‌کان پله‌ی خاوه‌ن گۆڕ دیاری ده‌کات)).. بۆیه ئه‌م دوو جیاوازیه‌مان پێشخست هه‌تا ئه‌وانه‌ی به‌ته‌مای خۆده‌رخستنن مایه‌پوچ ده‌رچن و جێیان نه‌بێته‌وه له‌ڕیزی رێبازی نه‌ته‌وه‌ی گه‌له‌که‌ماندا.
ئه‌م شرۆڤه‌یه‌م به‌شێوازێکی زانستیانه‌و دوور له‌لایه‌نگری کردووه بۆ ئه‌وه‌ی تاکی کورد بتوانێت سه‌ربه‌ست بێت له‌بیرکردنه‌وه‌دا و دواتر بتوانین بیرکردنه‌وه‌ی تاکی کورد که به‌په‌تای(حزبایه‌تی) توشی چه‌ق به‌ستووی کراوه بهڕێبخهینهوه بۆ ژیانێکی پڕ له‌که‌رامه‌ت، لێره‌وه داوای لێبوردن له‌و خۆشه‌ویستانه ده‌که‌م که ئه‌م شرۆڤه‌یه به(کوفر و ده‌ست بردن بۆ پیرۆزییه‌کان) ده‌زانن، به‌ڵام راِستی ده‌بێت بوترێت و به‌ش به‌حاڵی خۆم چاوه‌ڕوانی (ده‌ستخۆشی و ئافه‌رینی) هیچ لایه‌نێک نیم، به‌ڵام گرنگ تاکی کورده له‌لای من، به‌دڵنیایشه‌وه هه‌رکات (په‌که‌که) که‌وته هه‌مان هه‌ڵه‌وه بتوانم ره‌خنه‌ی بکه‌م و شکاندنی (بتی) پیرۆزکردنی حزبه‌کان ته‌نها قسه نه‌بێت، به‌ڵکو ستراتیژ بێت.
ئێستاش با گه‌شتێکی سه‌رپێی بهپانۆرامای جیاوازیه‌کاندا بکه‌ین، له‌لای په‌که‌که هاوڵاتی خاوه‌نی بڕیاری خۆیه‌تی بۆیه هه‌موویان وا راهێنراون که ده‌بێت (خزمه‌تکاری گه‌ل) بن نه‌ک (خزمه‌ت پێکراو)، به‌مشێوه‌یه حه‌زی خۆده‌رخستن له‌گۆڕ نراوه له‌بیرکردنه‌وه‌یاندا و له فه‌لسه‌فه‌ی په‌که‌که‌دا (شه‌هیدان) خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی نشتیمانن، بۆیه هیچ کات به‌رپرسه‌کان ناتوانن خه‌باتیان به گه‌ل (بفرۆشنه‌وه) و سه‌رکرده کاتێک ده‌بێت به خاوه‌نی نشتیمان ئه‌گه‌ر (شه‌هید) بوو، دواتر به‌های تاکی کوردی له‌لای په‌که‌که هه‌مان قورسایی (گه‌ریلا و شه‌ڕه‌ڤانانی) هه‌یه، بۆیه له کلتوری خه‌باتی په‌که‌که‌دا به‌سته‌ڵه‌کی چین و توێژه‌کان تواوه‌ته‌وه به‌دێژایی مێژووی خه‌باتیان توانیویانه ئه‌م راستیه بسه‌لمێنن ئه‌ویش به هه‌ڵگرتنی ئه‌رکی به‌رخودان به‌رامبه‌ر به دوژمنان و پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی سڤیل، ئه‌م راستیه‌ش له پاراستنی گیانی سه‌دان هه‌زار کوردی (کۆبانێ) به‌ده‌رکه‌وت که پێش گه‌شتنی چه‌ته‌کان به‌و شوێنانه ئه‌مان خه‌ڵکه‌که‌یان ده‌ربازکرد، هه‌ر وه‌ک له چیای شه‌نگال تاکه هێزبوون توانیان زیاد له بیست هه‌زار ئێزیدی بگه‌یه‌ننه رۆژئاوا و رزگاریان بکه‌ن، بۆیه جیاوازییه‌کان حاشاهه‌ڵنه‌گرن له‌ڕووی پراکتیزه‌وه لێره‌وه ده‌بێت ئه‌و راستیه قبوڵ بکرێت که (په‌که‌که) توانی له‌ڕێی ستراتیژی (گوتار و کرداره‌وه) که دوانه‌یه‌کی لێکدانه‌بڕاون جێگه‌ی خۆی له دڵی تاکی کوردی‌دا بکاته‌وه نه‌ک کردنه‌وه‌ی باره‌گای حزبی و دروستکردنی ئه‌ندامی مشه‌خۆر به ناوی کاری رێکخستن و خه‌مخۆری بۆ حزب، هه‌ر وه‌ک له باشوور باوه موچه‌خۆرانی باره‌گا حزبیه‌کان هه‌مان کارمه‌ندی فه‌رمانگه‌کانی حکومه‌تن، به گه‌ڕانه‌وه بۆ چۆنێتی پاراستنی (حزب) له توانه‌وه، له باشور چێژ له زۆری ڕێژه‌ی قوربانیه‌کان بینراوه دیارترین جێ ده‌ستی هه‌ر دوو حزبی باشوور له تراژیدیای (هه‌ڵه‌بجه) به‌ده‌رکه‌وت کاتێک هه‌موو رێگاکانی ده‌رچوونیان له خه‌ڵکی سڤیلی شاره‌که گرت، حه‌زیش ده‌که‌م حزبیه‌کان نه‌ڵێن وانیه، چونکه خۆم شایه‌تحاڵێکی زیندوی (کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه)م، بۆیه ئه‌مان له باشوور ته‌نها له‌ڕێی قوربانی زۆره‌وه هه‌نگاوێک چونه‌ته پێش له‌لای وڵاتانی دراوسێ که ئه‌مه‌ش ته‌نها خزمه‌ت به دوژمنانی نه‌ته‌وه‌که‌مان بووه نه‌ک شتێکی تر، بۆیه کلتووری (قوربانی زیاتر ده‌ستکه‌وتی حزبی فراوانتر) له باشوور پیاده کراوه، به‌ڵام په‌که‌که ئه‌رکی به‌رخودانی (به‌خودی ئه‌ویندارانی نشتیمان به‌خشی نه‌ک هاوڵاتیانی سڤیل)، چونکه په‌روه‌رده‌ی ئه‌وان بۆ دایکه نشتیمانه نه‌ک خودی (په‌که‌که) تێڕوانینی ئه‌وان بۆ په‌که‌که زیاتر له قوتابخانه و فێرگه‌یه‌ک تێپه‌ڕ ناکات که کۆیان ده‌کاته‌وه و فێری ئه‌وین و خۆشه‌ویستی نشتیمان ده‌بن تیایدا، لێره‌وه دوژمنان پێش هه‌ر هه‌نگاوێک داڕشتنی ته‌واو بۆ به‌رخودان و به‌ره‌نگاری ئه‌مان ده‌که‌ن، چونکه ده‌زانن ده‌سته‌واژه‌ی (سازش) له‌بیری ئه‌ماندا بوونی نیه، په‌که‌که به‌رخودان بۆ سه‌ربه‌رزی نه‌ته‌وه‌که‌ی ده‌کات نه‌ک گه‌یشتن به پۆست و ژیانی شاهانه به‌پێچه‌وانه‌ی پارتی و یه‌کێتی که خه‌باتی چه‌ندین ساڵه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان له باشوور چووه گیرفانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌کانیان میلله‌تیش هاواری ئه‌وه ده‌کات بهێڵن با به‌که‌رامه‌ته‌وه بژین و واز له په‌لکێش کردنمان بێنن بۆ بازنه‌ی ده‌سته‌مۆبوونی (حزبی) بوون، چونکه پێگه‌ی حزبی له هه‌موو پله‌کانی تر به‌بڕشت تره و له‌سه‌روی یاساوه خۆی ده‌بینێته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه په‌که‌که (به‌رخودان و به‌ره‌نگاری به‌رامبه‌ر دوژمنانی به‌خۆی سپاردووه، به‌ڵام کاری خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری به هاوڵاتی)، بۆیه دوو رێبازی جیاواز له فه‌رهه‌نگ و سایکۆلۆژیه‌تی کورددا بوونی هه‌یه. یه‌کێکیان له‌هه‌وڵی مسۆگه‌رکردنی هه‌موو جومگه‌کانی ژیاندایه بۆ مانه‌وه‌ی خۆی و ڕسواکردنی تاکه‌کانی ئه‌وی تریشیان له‌هه‌وڵی بێ وچاندایه بۆ به‌رز ڕاگرتنی ناوی نه‌ته‌وه‌که‌ی و پاراستنی که‌رامه‌تی تاکی کورد، له‌کۆتاییدا توانرا سهرابی (شکستی شه‌نگال) به حه‌قیقه‌تی سه‌رکه‌وتن بگۆڕن بۆیه سیمای گه‌شی نه‌ته‌وه‌که‌مان پارێزراوه له سایه‌ی به‌رخودانی که‌م وێنه و بێ وێنه‌ی (کۆبانی)دا، په‌که‌که کاری له‌سه‌ر به‌دۆست زانینی هه‌موو تاکێکی کورد کردووه نه‌ک چاندنی تۆوی رق لێبوونه‌وه و دوژمنایه‌تی، بۆیه به‌رده‌وام هاواری هاواری (نه‌ته‌وه‌یه‌که)، به‌ڵام له باشوور حزبه‌کان کارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی تاکی توندڕه‌ویان به‌گه‌ڕخستووه به‌هه‌موو لایه‌نه‌کانه‌وه (ئیسلامیه‌کانیش ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بیرکردنه‌وه‌ت جیاوازبێت له‌کایه سیاسیه‌کاندا ئه‌وا راسته‌وخۆ پسوڵه‌ی دۆزه‌خیان بۆ بڕیویت) به‌جۆرێک هه‌ر تاکێکی حزبی بدوێنیت که بۆچونی جیاوازت هه‌بێ له‌گه‌ڵیدا ئه‌وا هه‌ر هیچی پێنه‌کرێت په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ داده‌بڕێت ئه‌گه‌ر له هه‌وڵی ملشکاندن یاخود تیرۆرکردنتا نه‌بێت، بۆیه سه‌رکرده‌ی حزبه‌کان تاوانباری یه‌که‌من له‌م بیره توندڕهویهدا چونکه پله‌ی (مقدس یان پیرۆز) یان به‌خۆیان به‌خشیوه لای ئه‌ندامان و هه‌وادارانیان و ئه‌وانیش ده‌ڵێن ده‌ست بردن بۆ پیرۆزیه‌کان (هێڵی سووره)، بۆیه پێویسته هه‌ر چۆن سوود لهپسپۆڕه سه‌ربازی و هه‌واڵگرییه ئه‌وروپیه‌کان وه‌رده‌گرین به‌هه‌مان شێوه‌ش خولی نه‌ته‌وه‌یی و دیموکراسی بکرێته‌وه بۆ ئه‌ندامه (حزبیه‌کان) له‌هه‌موو ئاسته‌کاندا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له‌بازنه‌ی ته‌سکی حزبایه‌تی بێنه ده‌ره‌وه و ئه‌و ڕاستیه‌ش بزانن که ئه‌وان خزمه‌تکاری گه‌لن نه‌ک ئاغا و کوێخا، چونکه خه‌باتی هه‌موو گه‌لان بۆ ده‌ستخستنی ئازادی و سه‌ربه‌ستیه نه‌ک کۆیلایه‌تی و ژێرده‌سته‌یی به ئومێدی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی مه‌ده‌نی دوور له بۆگه‌نی حزبایه‌تی و خزمایه‌تی.
ئوجا‌لان ده‌ڵێت (زیندان بۆ خۆم، به‌ڵام سه‌ربه‌رزی بۆ نه‌ته‌وه‌که‌م دابین بکه‌ن).
کامه‌ران گوڵپی
رۆژنیوز
بهروار: 14/12/2014
1003 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|