ئەو II
گۆران مەریوانی 12-12-2014 V
گاهێ هەورە، گاهێ هەتاوە.
ئەستێرەکان لە مێژە کەوتوون
ئاسەواریان بە ئاسمانەوە نه ماوه.
"زێڕین"-یش پەلکی لە حەوت رەنگگرتووەو
لەبەر خۆر
خۆی رووت هەڵخستووە.
ئاسمان هەڕەشە دەکا
مانگیش لە باوەشی منا
بێخه م خەوتووە.
بهروار: 14/12/2014
513 جار خوێندراوهتهوه
|