نەوشیروان مستەفا واز لە گۆڕان دەهێنێت


نەوشیروان مستەفا واز لە پۆستی رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان دەهێنێ.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو بڕیاروایە دوای هەڵبژاردنە نێوخۆییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان، کە چەند رۆژێکە دەستیپێکردووە، نەوشیروان مستەفا دەستبەرداری پۆستی رێکخەری گشتی گۆڕان ببێت و چڤاتێکی نوێی نیشتمانی و خانەی راپەڕاندن هەڵببژێردرێ.

رووداو زانیویەتی کە نەوشیروان مستەفا بە کەسە نزیکەکانی راگەیاندووە، کە دوای هەڵبژاردنەکان واز لە پۆستەکەی لەنێو گۆڕان دەهێنێ وەک رێخۆشکردن بۆ دەستاودەستکردنی دەسەڵات لەنێو بزووتنەوەکەدا.

نەوشیروان مستەفا راشیگەیاندووە کە “گۆڕان گەیشتووەتە کەناری ئارامی و ئێستا کاتی ئەوەیە وەزیر و پەرلەمانتارەکانی کاری خۆیان بکەن و ببنە نوێنەری راستەقینەی هاونیشتمانیان لەنێو دەسەڵات".
بەپێی دەستووری نێوخۆیی گۆڕان، رێکخەری گشتی لەلایەن جڤاتی نیشتمانییەوە هەڵدەبژێردرێ.

سەرچاوەیەک لەنێو بزووتنەوەی گۆڕان لەو بارەیەوە بە رووداوی راگەیاند، کە دەستلەکارێشانەوەی نەوشیروان مستەفا لە پۆستەکەی بیرۆکەی خۆیەتی و مەرج نییە قبووڵ بکرێ.
رووداو

به‌روار:  14/12/2014
794   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   656
کۆی سه‌ردان:   29261973