شازادە دانیاڵ لەگەڵ پەپوولە ئازاد سدیق کۆبوەوە
مالمۆکورد
پەپولە ئازاد سدیق .. کچێکی کوردە لە سوێد دەژی لەگەڵ ڕیکخراوێکی سەر بە  UNکار دەکا بۆ پەرەپێدانی توانای گەنج ...رۆژی ٨ی دیسەمبەر ٢٠١٤ لەگەڵ شازادەی سوێد (پرینس دانیال ) کۆبۆوە و باسی تواناکانی گەنجان و ئاواتی دوارۆژی گەنجانی کرد...پەپولە نیازی وایە لە مانگی ئادار سەردانی کۆریای باشوور بکا و چاوی بکەوێ بە بان کی مۆن سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان ...بڕیاریشی داوە لەو چاو پێکەوتنەی دا باسی ئازار و نەهامەتیەکانی گەلی کورد بە بان کی مۆن بگەیەنێ و دەشڵێ : پێی دەڵێم ژنی کورد ئازاترین ژنی دنیان و کۆبانیش شاهیدی قسەکانمە و پێویستە ئاوڕێکی بە جدی لە خەباتی نەتەوەی کورد بدرێتەوە و ...ئیتر بەسە ئەو زوڵمەی کە لە کورد دەکرێ لە بەر چاوی نەتەوە یەکگرتوەکان .
بۆ بینی ڤیدیۆیەکە  کلیکی ئەم لینکە بکە
https://www.facebook.com/video.php?v=743363799086745&set=vb.207836819306115&type=2&theater
به‌روار:  14/12/2014
750   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   522
کۆی سه‌ردان:   29232929