دانا ئەحەمە مەجید فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رده‌چێته‌وه
دادگاى ته‌ممیزى هه‌رێمى کوردستان، بڕیاری ده‌ستگیرکردنه‌وه‌ى دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید پارێزگاری پێشوى سلێمانى ده‌رده‌کات، دواى ئه‌وه‌ى مانگى چوارى ئه‌مساڵ به‌بڕیاری دادگاى تاوانه‌کانى سلێمانى ئازادکرا به‌پێی یاسای لێبوردنى گشتى.
دادگاى ته‌ممیز له‌سه‌ر داواى داواکاری گشتى سلێمانى، بڕیاری ئازادکردن (ئیفراجکردنى) دانا ئه‌حمه‌د مه‌جیدى هه‌ڵوه‌شانده‌وه، که تۆمه‌تبارکرابوو به«ئیختیلاس»و دواترش حوکمه‌که‌ى گۆڕدرا بۆ که‌مته‌رخه‌مى‌و ئازادکرا.
حاکم فه‌رهاد حاته‌م، سه‌رۆکى فه‌رمانگه‌ى داواکاری گشتى سلێمانى، به‌هاوڵاتی وت، دادگاى ته‌ممیز له‌سه‌ر داواى فه‌رمانگه‌که‌یان پێداچونه‌وه‌ى به‌بڕیاری دادگاى سلێمانیدا کردوه‌و بڕیاری ئیفراجکردنه‌که‌ى هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه. به‌ڵام زانیاری زیاتری له‌وباره‌یه‌وه نه‌دا.
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید، هه‌ڵسوڕاوى ئێستاى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان‌و پارێزگاری پێشوی سلێمانی (2005-2009)، له‌گه‌ڵ پێنج فه‌رمانبه‌ری دیوانی پارێزگا ساڵی 2009 تۆمه‌تبارکران به‌دیارنه‌مانی یه‌ک ملیار‌و 252 ملیۆن‌و 763 هه‌زار دینار له‌و 25 ملیار دیناره‌ی بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی وشکه‌ساڵی 2008 ته‌رخانکرابوو.
ساڵى 2011 له‌لایه‌ن دادگاوه فه‌رمانى ده‌ستگیرکردن بۆ ناوبراو ده‌رچوو، به‌ڵام له‌و ماوه‌یه‌دا رۆیشته ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم‌و مانگى سێى ئه‌مساڵ گه‌ڕایه‌وه، دواى ئه‌وه‌ى دادگا به«غیابی» سزاى شه‌ش ساڵ زیندانى به‌سه‌ردا سه‌پاند، به‌ڵام چه‌ند رۆژێک دواى ئه‌وه گه‌ڕایه‌وه‌و لەڕێگه‌ى پارێزه‌ره‌که‌یه‌وه داواى پێداچونه‌وه‌ى به‌دۆسیه‌که‌یدا کرد له‌دادگا. دواتر دادگاى تاوانه‌کانى سلێمانى بڕیاری ئازادکردنى بۆ ده‌رکرد، له‌به‌رانبه‌ردا داواکاری گشتی سلێمانى بڕیاره‌که‌ی ته‌ممیزکرده‌وه.
له‌داواکه‌ى داواکاری گشتیدا ئاماژه به‌وه‌کرابوو، دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید لێبوردنى گشتى نایگرێته‌وه، چونکه تۆمه‌تبار «هه‌ڵهاتوه« له‌دادگا، ده‌بوایه تۆمه‌تبار له‌ماوه‌ى چوار مانگدا خۆى راده‌ستى دادگا بکردایه، له‌وکاته‌وه‌ى له‌ساڵى 2011 فه‌رمانى ده‌ستگیرکردنى بۆ ده‌رچوبوو.
هه‌روه‌ها داوکاری گشتى داوایکردبوو، پارێزگاری پێشوو به‌تۆمه‌تی «ئیختیلاس» دادگایی بکرێته‌وه نه‌ک «که‌مته‌رخه‌می».
به‌پێی یاسا، که‌سی حوکمدراو به«تاوانی ئیختیلاس» هیچ ئه‌رک‌و پۆستێکی حکومی ناتوانێت وه‌ربگرێته‌وه‌و ده‌بێت سه‌رجه‌م ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ده‌وڵه‌ت که بردونی. هه‌روه‌ها تۆمه‌تی «ئیختیلاس» به‌ر لێبوردنی گشتی ناکه‌وێت.
له‌هه‌مان دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی وشکه‌ساڵیدا، ساڵی 2012 دادگا سێ فه‌رمانبه‌ری دیوانی پارێزگای به‌حه‌وت ساڵ‌و یه‌کێکی تری به‌دوو ساڵ زیندانی سزادا.
به‌پێی کۆنوسی دانیشتنه‌کانی ئه‌وکاته‌ی دادگا، ئه‌و سێ که‌سه له‌دانپێدانانه‌که‌یاندا پارێزگاری پێشویان تۆمه‌تبارکردوه به‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی لێکردون ئه‌گه‌ر پابه‌ندبن به‌یاساوه‌و له‌ژێر فشاری ئه‌ودا، ناچارکراون به‌و کارانه‌ی کردویانه.
دواى تۆمه‌تبارکردنى به‌بردنى پاره، له‌ساڵى 2009، دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید له 7/1/2010 به‌ڕه‌سمی ده‌ستی له‌پۆستی پارێزگار‌و ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان‌و سه‌رۆکایه‌تی لیستی 109ی یه‌کێتی له‌ناو ئه‌نجومه‌ن کێشایه‌وه.
هاولاتی
به‌روار: 24/11/2014
701 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|