قاسم سولەیمانی فەرماندەی شەڕەکانی جەلەولا و سەعدیەی کردووە
سایتێكی عێراقی ئاشكرایده‌كات: هه‌ردوو شارۆچكه‌ی جه‌له‌ولاو سه‌عدییه كه دوێنێ ئازاد كران له‌ژێر فه‌رمانده‌یی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی سوپای قودسی ئێران كۆنترۆڵكراونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی به سایتی عێراق پرێسی راگه‌یاندوه: هێرشه‌كانی رزگاركردنی هه‌ردوو ناحییه‌ی جه‌له‌ولاو سه‌عدییه له‌لایه‌ن قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی سوپای قودسی ئێرانیه‌وه سه‌رپه‌رشتیكراوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه: له‌هێرشه‌كه‌دا هه‌ماهه‌نگی ته‌واو له‌نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق و چه‌كدارانی رێكخراوی به‌دردا هه‌بوه.
جێی ئاماژه‌یه دوێنێ یه‌كشه‌مه هه‌ردوو ناحیه‌ی جه‌له‌ولا و سه‌عدیه له‌ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی داعش ده‌رهێنران و ئازاد كران.
نەوا
به‌روار: 24/11/2014
502 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|