نەوال سەعداوی گەیشتە سلێمانی
سه‌ر له‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ئه‌ركی قاوه‌خانه‌ی كلتوری پزیشك و ڕه‌خنه‌گر و نووسه‌ر و ڕۆمان نووسی میسری و داكۆكی كار له‌مافی مرۆڤ به‌گشتی و مافی ئافره‌ت به‌تایبه‌تی (نه‌وال سه‌عداوی) گه‌یشته شاری سلێمانی و له‌لایه‌ن چالاكوانان و كه‌سایه‌تی سیاسی و ڕۆژنامه‌نووسانه‌وه له هۆتێلی شاری جوان پێشوازی لێكرا.
نه‌وال سه‌عداوی له‌وته‌یه‌كیدا كه پێشكه‌شی ئاماده‌بوانی كرد وتی: "شانازی ده‌كه‌م كه له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا كۆبوومه‌ته‌وه و هه‌موومان دژ به‌داگیركاری و دژ به‌نایه‌كسانی خه‌باتمان كردووه، حه‌زم ده‌كرد به‌زمانی كوردی قسه بكه‌م، به‌لاَم به‌داخه‌وه كه‌ناتوانم به‌زمانی كوردی بدوێم".
له به‌شێكی تری وته‌كه‌یدا جه‌ختی كرده‌وه، لێره‌م تاكو له نزیكه‌وه ئاگاداری خه‌باتی ژنانی كورد بم، پێشتر شتم له‌سه‌ر گه‌لی كورد بیستووه و هاتووم بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی ئێوه بكه‌م و بچم بۆ شاخ بۆ ئه‌وه‌ی كچه جه‌نگاوه‌ره‌كانی كورد ببینم، ئه‌و كچانه‌ی كه نمونه‌ی دیارن له خه‌باتی ژنان دژ به‌زۆرداری و دژ به‌نایه‌كسانی.
نه‌وال سه‌عداوی هیواشی خواست، كه له‌م ماوه‌یه‌ی لێره‌یه، بتوانن پێكه‌وه قسه بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستا جیهان پێیدا تێپه‌ڕده‌بێت، به‌داخه‌وه كه ئێستا به‌ناوی دینی پاكی ئیسلامه‌وه خه‌ڵك سه‌ر ده‌بڕن و كوشتار هه‌یه، ئه‌مانه له‌گه‌ڵ دینی پاكی ئیسلامدا ناگونجێن، من زۆر جار پرسیارم كردووه ئایا ئه‌م كاره نه‌شیاوانه له‌گه‌ڵ دینی ئیسلامدا ده‌گونجێن، بێ گومان نه‌خێر.
هاوكات هه‌لاَڵه ڕافع سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌كه له‌لێدوانێكی بۆ ڕۆژنامه‌نووسان ڕایگه‌یاند، هاتنی نه‌وال سه‌عداوی گرنگیه‌كی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، چونكه داكۆكی كار بووه له‌مافی مرۆڤ نه‌ك ته‌نها له‌ولاَتی خۆیدا به‌ڵكو له‌هه‌موو جیهان.
وتیشی:" ماوه‌ی نۆ ڕۆژ ده‌مێنێته‌وه و سه‌ردانی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كوردستان ده‌كات و یه‌كێكیش له سه‌ردانه‌كانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌یه و سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه‌ش ده‌كات كه‌له سه‌رده‌می رژێمی له‌ناوچووی به‌عس كاولكراون".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، سه‌عداوی سیمینارێكی به‌رفراوان له 25ی مانگ كاتژمێر چواری سه‌رله ئێواره له‌زانكۆی ئه‌مریكی له‌سلێمانی ئه‌نجام ده‌دات و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ژنان و ڕێكخراوه‌كانی مافی ژنان هه‌یه و نووسه‌ر و چالاكوانه‌كانیش ده‌بینێت، له‌كۆتاییشدا كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی له قاوه‌خانه‌ی كلتوری ساز ده‌كات.
نه‌وال سه‌عداوی له میسڕ له ساڵی 1930 و له‌پارێزگای (قلیوبیه) له‌دایكبووه، پزیشك و ڕه‌خنه‌گر و نووسه‌ر و ڕۆمان نووسێكی میسرییه و داكۆكی كاره له‌مافی مرۆڤ به‌گشتی و مافی ئافره‌ت به‌تایبه‌ت، له ساڵی 1954 كۆلێژی پزیشكی له‌زانكۆی (قاهیره) ته‌واو كردووه و به‌كالیۆرۆسی له‌نه‌شته‌رگه‌ری پزیشكی هه‌یه.
نه‌وال سه‌عداوی زیاتر له 40كتێبی له‌بواری ئه‌ده‌ب و زانست‌دا هه‌یه و به‌زمانی عه‌ره‌بی ده‌نووسێت، زۆربه‌ی نووسینه‌كانی بۆ ئازاد كردنی عه‌قڵ و ئازادی مرۆڤه، كاریگه‌رییه‌كی زۆری هه‌بووه له‌سه‌ر نه‌وه‌ی خۆی، له‌ماوه‌ی په‌نجا ساڵی ڕابردوودا كاریگه‌ری له‌سه‌ر كچان و كوڕانی ولاَته عه‌ره‌بیه‌كان دروست كردوه.
به‌هۆی نوسینه‌كانیه‌وه چه‌ندین جار تووشی گیر‌و گرفت و به‌ربه‌ستی زۆر بۆته‌وه ته‌نانه‌ت مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی دروست كردووه، له ساڵی 1972 له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی میسر به‌هۆی كتێبه ناوداره‌كه‌ی به‌ناوی " ئافره‌ت و سێكیس" كه‌به‌زمانی عه‌ره‌بی بلاَوی كرده‌وه له كاره‌كه‌ی دورخرایه‌وه و له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاَت داره سیاسی و ئاینیه‌كانه‌وه ڕه‌خنه‌ی لێ گیراوه.
خه‌ندان
به‌روار: 23/11/2014
555 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|