خوێن به پێشمه‌رگه ببه‌خشن لە کەلار
به هۆى به‌شداربوونيان له شه‌ڕى به‌رگرى له خاكى كوردستان ئه‌مرۆ له ئاكامى شه‌ڕى رزگاركردنى جه‌له‌ولادا ژماره‌يه‌ك پێشمه‌رگه بريندار بوون و به‌شێكيان گه‌يه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ى فرياكه‌وتنى كه‌لار.
راديۆى ده‌نگ له شارى كه‌لار، له ئاگادارييه‌كدا بڵاويكرده‌وه، كه نه‌خۆشخانه‌كه پێويستى به خوێن هه‌يه بۆ برينداره‌كان و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته داوا كراوه هه‌ر هاووڵاتييه‌ك تواناى به‌خشينى خوێنى هه‌يه رووبكاته نه‌خۆشخانه‌ى فرياكه‌وتنى كه‌لار.
وه‌ك هاوكارييه‌ك له به‌رامبه‌ر قوربانيدانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستاندا، خوێنبه‌خشين به بريندارانى پێشمه‌رگه ئه‌ركێكى نه‌ته‌وه‌يى و مرۆڤانه‌يه.
نالیا
به‌روار: 23/11/2014
1043 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|