هاوسەرگیری کچی مناڵ لە نەتەوەیەکگرتووەکان قەدەغە کرا
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌باره‌ت به هاوسه‌رگیری کچی بچوک که‌وته جموجۆڵ و بڕیارده‌دا هاوسه‌رگیری کچی منداڵ قه‌ده‌غه بکرێت.
له پرۆژه پێشنیارێکدا که له لایه‌ن کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤ (UN)ه‌وه په‌سه‌ندکراوه که تایبه‌ته له سه‌ر قه‌ده‌غه‌کردنی هاوسه‌رگیری منداڵی کچ. پرۆژه پشنیاره‌که به زۆرینه‌ی ده‌نگ قبوڵ کرا، که له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی که‌نه‌دا و زامبیای ئه‌و کۆمیسیۆنه‌وه پێشکه‌شکرابوو.
پرۆژه پێشنیاره‌که له حه‌فته‌ی ئاینده‌دا له‌ناو جڤاتی گشتی (UN)دا ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێ.
به‌پێی ده‌زگای کۆمه‌ڵکای مه‌ده‌نی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ناوی "Girls not Brides" واتا (کچ بوکه‌ڵه نین)، له جیهاندا 15 ملیۆن منداڵی کچ به‌زۆری هاوسه‌رگیرییان پێکراوه. (Girls not Brides) ئاشکراشی ده‌کات 700 ملیۆن ژن پێش ته‌مه‌نی 18 ساڵی هاوسه‌رگیرییان پێکراوه، ئه‌گه‌ر رێگه‌چاره‌یه‌ک نه‌گیرێته به‌ر رێژه‌ی ئه‌و کچانه‌ی که له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا هاوسه‌رگیرییان بکرێت له ساڵی 2050دا ده‌گاته 1.2 ملیار که‌س.
زۆرترین رێژه‌ی هاوسه‌رگیری به‌زۆر له‌وڵاتانی وه‌ک هیندستان، به‌نگلادیش و نه‌جیریان. له ئه‌وروپاشدا له‌ناو په‌نابه‌راندا وه‌ک نه‌ریتێکی کۆن ئه‌و جۆره هاوسه‌رگیرییه به‌رده‌وامه.
رۆژنیوز
به‌روار: 22/11/2014
549 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|