ڕژێمی ئه‌سه‌د ده‌روازه‌كانی ڕۆژئاوای کوردستانی داخستوه
ڕژێمی ئه‌سه‌د به‌رده‌وامه له گه‌مارۆخستنه‌سه‌ر كانتۆنه‌كانی خۆرئاوای كوردستان، له‌ئێستاشدا ده‌روازه‌ی به‌ڕوویاندا داخستوه، له‌و نێوه‌نده‌شدا جموجوڵی بازرگانی‌و هه‌نارده‌كردن وه‌ستاوه، كانتۆنی عه‌فرینیش وه‌ك ناوچه‌یه‌كی ستراتیژی به‌رهه‌مهێنه‌ری زهیتوونو ڕۆنی زه‌یتوون له خۆرئاوای كوردستان، زۆر زه‌ره‌رمه‌ندبوون جوتیاران‌و به‌رهه‌مهێنه‌رانی زه‌یتونیش ده‌ڵێن، زیانێكی زۆریان پێگه‌یشتووه.
پاش زیاتر له سێ ساڵ له هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ له سوریا‌و گواستنه‌وه‌ی پریشكی ئه‌و شه‌ڕه بۆ ناوچه كوردییه‌كانی ئه‌و وڵاته، خۆرئاوای كوردستان كه له هه‌ر سێ كانتۆنی عهفرینو كۆبانی‌و جزیره پێك دێت، نیمچه سه‌ربه‌خۆییه‌كیان پێكهێناوه، هه‌ر كانتۆنێكیش بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستیی ناوخۆی خۆی پشتئه‌ستورن به به‌رهه‌می كشتوكاڵی‌و باخداری.
به‌رهه‌مهێنانی زه‌یتوون له سوریا به یه‌كێك له كه‌رته گه‌وره‌كانی بواری به‌رهه‌مهێنان داده‌نرێت له‌و وڵاته‌و ساڵانه زیاتر له یه‌ك ملیۆن تۆن زه‌یتون به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، له‌سه‌دا 30 به‌رهه‌می ئه‌و ڕێژه‌یه‌ش له كانتۆنی عفرین له خۆرئاوای كوردستان به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
كانتۆنی عفرین، له‌سه‌ر ئاستی شاره‌كانی سوریا، به‌ناوبانگه به به‌رهه‌مهێنانی زهیتونو ڕۆنی زه‌یتون، له‌ڕووی جۆر‌و بڕه‌كه‌یه‌وه خواستێكی زۆری په‌یدا كردوه.
عفرین كه هاوسنوره له‌گه‌ڵ شاری ئیدلبی سوریا، ساڵانه به‌رهه‌مێكی زۆر له ڕۆنی زهیتونوبهرههمهكانی زه‌یتون ده‌نێرێته وڵاتان.
له ئێستاشدا ڕژێمی ئه‌سه‌د بۆ گه‌مارۆدانی زیاتری خۆرئاوای كوردستان، ده‌روازه‌كانی به‌ڕووی هه‌رسێ كانتۆنهكهدا داخستوه، له‌و نێوه‌نده‌شدا بازرگانی‌و هه‌نارده‌كردنی زه‌یتون بۆ ناوخۆی سوریا‌و وڵاتانی ده‌ره‌وه ڕاگیراوه، به‌وه‌ش وه‌به‌رهێنه‌رانی زیانێكی زۆریان پێگه‌یشتووه.
وا ده‌خه‌مڵێنرێت، كانتۆنی عه‌فرین زیاتر له 10 ملیۆن داری زه‌یتونی تێدابێت، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕه‌وه، به‌شێكی زۆری ئه‌و دارانه لهناوچونو به‌و هۆیه‌شه‌وه به‌رهه‌می زه‌یتون كه‌م بوه‌ته‌وه، له‌ئێستاشدا كانتۆنی عه‌فرین خوازیاره حكومه‌تی توركیا ده‌روازه‌ی سنوری به‌ڕوویدا بكاته‌وه به‌تایبه‌ت بۆ هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌می كشتوكاڵی‌و باخداریی.
پێش هه‌ڵگیرسانی شۆڕش به‌رهه‌می زه‌یتی زه‌یتوون زۆربوو، به‌ڵام پاش ئه‌وه تا ئاستێكی به‌رچاو كه‌می كردوه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی نه‌بونی ئاو و كاره‌باو سوتهمهنیو ده‌ستڕانه‌گه‌یشتن به چاككردنه‌وه‌ی كارگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی ڕۆنی زه‌یتون.
هه‌ندێك له بازرگانه‌كان، دۆخه‌كه‌یان قۆستۆته‌وه‌و بازاڕی ئه‌و به‌رهه‌مه‌یان بۆ خۆیان قۆرخ كردوه، به‌تایبه‌ت له كاتی كڕینی له جوتیارانی ناوچه‌كه، به نرخێكی كه‌م وهریدهگرنو به نرخی دوو به‌رامبه‌ر ده‌یفرۆشنه‌وه.
کەی ئێن ئێن
بهروار: 21/11/2014
533 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|