رۆژى جيهانى وازهێنان له جگه‌ره
له جيهاندا سێيه‌م پێنجشه‌ممه‌ى مانگى نۆڤه‌مبه‌ر وه‌ك رۆژى جيهانى وازهێنان له جگه‌ره كێشان ده‌ستنيشانكراوه و ساڵانه له‌و رۆژه‌دا چالاكى جۆراو جۆر بۆ هاندانى خه‌ڵك له‌سه‌ر دووركه‌وتنه‌وه له جگه‌ره‌كێشان ئه‌نجامده‌درێت.
به گوێره‌ى دانپێدانانى رێكخراى ته‌ندروستى جيهانى، جگه‌ره‌كێشان يه‌كێكه له هۆكاره سه‌ره‌كييه‌كانى مرۆڤ له چه‌رخى زانيارييدا.
راپۆرتى ئه‌و رێكخراوه باس له‌وه ده‌كه‌ن له سه‌دا نه‌وه‌دى مردن به هۆى شێرپه‌نجه‌ى سييه‌كان و له سه‌دا 75ى به‌هۆى هه‌وكردنى درێژخايه‌نى بۆرييه‌كانى هه‌ناسه و له سه‌دا 25ى مردن به هۆى گيرانى مولووله و ده‌ماره‌كانى خوێنه‌وه‌يه.
وه‌ك هه‌وڵێك بۆ رێگريكردن له به‌رده‌وامى جگه‌ره كێشان دكتۆر ناتاليا ئوسيبۆڤا شاره‌زاى نه‌خۆشييه ده‌روونييه‌كان و سڕكارييه‌كان، چه‌ند رێگه‌يه‌كى پێشنياز كردووه.
يه‌كه‌م: به‌كارهێنانى بنێشت، به تايبه‌تى ئه‌و بنێشتانه‌ى كه تايبه‌تن به خووگرتووان به جگه‌ره‌وه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات له قۆناغى يه‌كه‌مدا كه‌سه‌كه نيكۆتينى پێويست به جه‌سته‌ى له بنێشته‌كه ده‌ستكه‌وێت و دواتر وايلێده‌كات جگه‌ره كێشانى به‌لاوه بێزراو بێت.
دووه‌م: له‌زگه‌ى نيكۆتين: پارچه‌يه‌ك له‌زگه‌يه و بۆ ماوه‌ى 16 كاتژمێر له شوێنێى سه‌ر پێست ده‌درێت و بڕێك نيكۆتينى پێويست ده‌گه‌يه‌نێته جه‌سته.
سێيه‌م: جگه‌ره‌ى ئه‌ليكترۆنى: هه‌رچه‌نده ئه‌م رێگايه‌ش هه‌يه، به‌ڵام ناتاليا پێى باش نييه به‌كاربهێنرێت و ده‌ڵێت ئه‌م رێگه‌يه په‌يوه‌ندى نێوان ده‌ست و ده‌م به زيندووى ده‌هێڵێته‌وه و رێچكه‌ى جگه‌ره‌كێشان كوێرناكاته‌وه.
چواره‌م: ده‌رمان و داهێنراوه پزيشكييه‌كان. ئه‌م جۆره داوو و ده‌رمانه نيكۆتينيان تێدا نييه به‌ڵام رێگه‌ى وازهێنان له نيكۆتين ئاسان ده‌كه‌ن.
پێنجه‌م: خه‌واندنى موگناتيسى: ئه‌مه‌شيان رێگه‌يه‌كى ديكه‌يه به تايبه‌تى بۆ ئه‌وانه‌ى مودمين بوونه له‌سه‌ر كێشانى جگه‌ره.
شه‌شه‌م: كتێب و چاپكراوه‌كان: له په‌رتوكاندا زۆر جار ئامۆژگارى و رێگه‌ى كاريگه‌ر بۆ وازهێنان له جگه‌ره‌كێشان ده‌ستنيشانكراوون، له‌وانه په‌رتووكه‌كه‌ى ئالن كار، كه به ناونيشانى (رێگه‌يه‌كى ئاسان بۆ وازهێنان له جگه‌ره‌كێشان) چاپ و بڵاويكردووه‌ته‌وه و وه‌رگێڕدراوه بۆ زياتر له 20 زمانى زيندووى جيهان.
حه‌وته‌م: سوود وه‌رگرتن له هاوكارى پزيشكى و ته‌ندروستى.
نالیا
به‌روار: 20/11/2014
447 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|