کوژرانی داعشێکی کورد کە 14 سالە
به‌پێی په‌یجێكی نزیك له گروپی داعش، مێردمنداڵێكی كورد كه خه‌ڵكی ناوچه‌ی خه‌لیفانه له‌قه‌زای سۆران سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر، له شه‌ڕه‌كاندا كوژراوه و ته‌مه‌نی ته‌نها 14 ساڵ بووه.
ئه‌و په‌یجه‌ی به به‌رده‌وام له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك چالاكییه‌كانی گروپی به‌ناو ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بڵاو ده‌كاته‌وه، ئه‌مڕۆ وێنه‌ی مێردمنداڵێكی كوردی بڵاوكرده‌وه كه ته‌مه‌نی ته‌نها 14 ساڵه.
په‌یجه‌كه (ناوه‌كه‌ی لای خه‌ندان پارێزراوه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته ریكلام) ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، كه مێردمنداڵه‌كه ناوی (یوسف سورچی)یه و خه‌ڵكی خه‌لیفانه، به‌م دواییانه كوژراوه.
تائێستا چه‌ندین گه‌نجی كورد كه له ریزه‌كانی داعش بوون، له‌سه‌ر ده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و شه‌ڕڤانان یان به‌هۆی بۆردوومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانه‌وه كوژراون، به‌ڵام ئه‌م گه‌نجه، تائێستا منداڵترینیانه كه له‌و شه‌ڕانه‌دا كوژرابێت.
له ئه‌كاونتی یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌شدا كه خۆی به داعش داده‌نێت، له ژێر وێنه‌ی مێردمنداڵه‌كه نوسراوه: "یوسف سێ رۆژ پێش كوژرانی به‌ده‌ستی ئۆجه‌لانییه‌كان" كه ئاماژه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی له شه‌ڕی كۆبانێ كوژرابێت.
خەندان
به‌روار: 20/11/2014
554 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|