سۆسیالیست 42 پۆلیس وزێرەڤانی نان بڕاو دەکات
ئه‌ندامێکى سه‌رکردایه‌تى باڵی چاکسازى هۆشدارى ده‌دات که دواى یه‌ک ساڵ له ته‌مه‌نى جیابوونه‌وه‌یان له حزبی سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان، 33 پۆلیس و زێره‌ڤانى سه‌ر به چاکسازى نان‌بڕاو کراون و خه‌ڵک خراوه‌ته شوێنیان.
مه‌لا ته‌حسین گه‌رمیانى، ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى چاکسازى حزبی سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان به رۆژنیوزى راگه‌یاند "بۆ په‌رچه‌کرداری پروژه‌که‌ی چاکسازی سۆسیالیست ئه‌وه‌ی شتی نامروڤانه و نا سیاسیانه و ناحزبیانه هه‌بوو به‌رامبه‌ر به خۆمان و هه‌ڤاله‌کانمان کرا، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داوای چاکسازیمان کرد، له ئێستاشدا دوایین کاری ناشیاو که کردویانه ئه‌وه‌یه که (33) پۆلیس و زێره‌ڤانی که پاسه‌وانی سه‌رکرده‌کانی چاکسازی سوسیالستن نان‌بڕاو کراون به فه‌رمانی خودی وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان، واتا به ئیمزای نوکه قه‌ڵه‌مێک نان و قوتی 33 خێزانی ئه‌م وڵاته براوه".
گه‌رمیانى ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا "پێشووتر کاتێک چوینه لاى سه‌رۆکى هه‌رێم و پێمان راگه‌یاند له به‌ر ئه‌وه‌ى داواى چاکسازیمان کردووه له حزبی سۆسیالیست جیابوینه‌ته‌وه، سه‌رۆکى هه‌رێم به ئێمه‌ى وت "سه‌ری ببڕه نانى مه‌بڕه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو "به پۆلیسه‌کانى باڵى چاکسازى واته ئه‌وانه‌ى ئێمه راگه‌یاندراوه که خه‌ڵک خراوه‌ته شوێنیان و ئیتر ئه‌وان وه‌ک پۆلیس مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ناکرێ و له‌سه‌ر کار لادراون".
رونیشکرده‌وه "ئێمه وه‌ک باڵى چاکسازى بێ هه‌ڵوێست نابین به‌رامبه‌ر به‌م غه‌دره گه‌وره‌ى له هه‌ڤاڵه‌کانمان کراوه و هه‌ڵوێستمان ئه‌بێت".
ئه‌ندامه‌که‌ى چاکسازى سۆسیالیست وتیشی "ده‌کرێ دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵوێستى ڕێکخراوه مرۆییه‌کان و په‌رله‌مان و حکومه‌ت چی بێت که له به‌ر داواى باشکردنى کارى حزبی نانى 33 خێزانى هه‌ژار و که‌م درامه‌ت و لێقه‌وماوى ئه‌م کوردستانه به نوکه قه‌ڵه‌مێک ببڕدرێت".
رۆژنیوز
به‌روار: 20/11/2014
692 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|