103 هەزار پەڕتووکی بەختیار عەلی و مەریوام قانیع فرۆشراون
بەپێی ئامارێک کە ناوەندی ئەدنێشە بڵاوی کردۆتەوە، لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا، ١٠٣٥٠٠ سەد و سێ هەزار و پێنجسەد کۆپی کتێبەکانی هەریەکە لە نووسەران، بەختیار عەلی و مەریوان وریا قانع فرۆشراون.

لەو ماوەیەدا، هەردوو ئەو نووسەرە تەواوی بەرهەمەکانیان لەلایەن ئەو ناوەندەوە چاپ و بڵاو کراونەتەوەو فرۆشراون.

لەو ڕیژەیەش، لە ماوەی ئەو چوار ساڵەدا ٨٣٠٠٠ هەشتا و سێ هەزار کتێبی بەختیار عەلی و ٢٠٥٠٠ بیست هەزار و پێنجسەد کتێبی مەریوان وریا قانع فرۆشراون.
خەڵک
به‌روار:  19/11/2014
701   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   520
کۆی سه‌ردان:   29259665