سوودی عەرەق خواردنەوە
نوکتە

مامۆستایەك ئەیەوێت قوتابیەكانی تێبگەیەنێت كە عارەق خواردنەوە شتێكی خراپە و زیانی‌ هه‌یه‌، هەڵدەستێت پەرداخێك ئاو و پەرداخێك عارەق دێنێت لەسەر مێزێك بەبەرچاوی قوتابیەكانیەوە دای ئەنێت و كرمێك دێنێت یەكەم جار كرمەكە ئەخاتە ناو پەرداخە ئاوەكە، كرمەكە هەندیك دێت و دەروات، دواتر كرمەكە دەردێنێت و دەیخاتە ناو پەرداخە عارەقەكە كرمەكە یەكسەر دەتۆپێت، روو ئەكاتە قوتابیەكانی و پێیان ئەڵێت: قوتابیانی بەرێز ئێستا لەحیكمەتی ئەم تاقیكردنەوەیە تێگەیشتن، ئەوانیش دەڵێن بەڵێ‌.
مامۆستاكە دەڵێ‌: حیكمەتەكەی لەچیدا بوو؟
قوتابیەكان دەڵێن: حیكمەتەكەی لەوەدایە هەر كەسێك كرم لەناو سكیدابێت عارەق بخواتەوە كرمەكە دەتۆپێت.
به‌روار:  19/11/2014
1016   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   991
کۆی سه‌ردان:   29236169