ەیاننامەی پارتی سەربەستیی کوردستان بە بۆنەی رووداوە تروریستییەکەی ئەمرۆی هەولێر
مالمۆکورد
هەوڵێرخۆشەویستی هەموومانە و بووەتە ناوەندی بریاردان بۆ چارەنووسی هەموو کوردستان
هاووڵاتیانی وڵاتداگیرکراوی کوردستان!
لە کاتێکدا کە هێزەکانی پیشمەرگەی کوردستان لە باشورو رۆژئاوای کوردستان، لەبەرەکانی پێشەوەی شەڕی تیرۆرستانی داعشدان، ئەم سەروەری و بەرخۆدانەی پێشمەرگەکانی کوردستان لە ئاست جیهاندا دەنگدانەوەی ئەرێنی هەبووە. ئەمەش بووەتە هۆکاری ئەوەی کە کوردستانی دژە تیرۆر و ئازادی ئاشتیخواز، زیاتر بکەوێتە بەر پلانی دوژمنان و نەیارانی.
مخابن ئەمرۆ هەولێری پایتەختی باشوری کوردستان جارێکی دیکە ڕووبەرووی کردەوەیەکی تروریستی بووە، و لە ئاکامدا چەندین هاوڵاتی سڤیل وپاسەوانی پاریزگای هەولێر بوونە قوربانی.
وەک ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان و بە ناوی گشت ئەندامانی پارتیمان بە توندی ئیدانەی ئەو کردەوە تیرۆرستییە دەکەین، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان دەکەین و هیوای چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین. بە دوژمنان و تروریستانیش دەڵێین کە بەو کردەوانە و بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، هەرگیز بۆ گەلی کورد نۆێ نەبووەو ناشبێت، و گەلی کوردیش بەم کردەوانە نەک هەر ناترسێ بگرە زیاتر چالاکتر دەبێت بۆ پاراستنی وڵاتەکەی.
ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان خۆی بە پشتیوانی شاری هۆلاکۆبەزێنی هەولێر دەزانێت، و هەوڵێر خۆشەویستی هەموومانە و بووەتە ناوەندی بریاردان بۆ چارەنووسی هەموو کوردستان. هەروەها داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین، کە چی دیکە ڕێگە نەدات بە عەرەبەکانی شارو ناوچەکانی ئێراق لە ژێر ناوی پەنابەری بخزێنە شارەکانی هەرێمی کوردستان، کە ڕێگەخۆشکەرو ئاسانکاری زیاتر بۆ بە جێگەیاندنی پلانی تروریستان خۆش دەکات. پێویستە حکومەتی هەرێم بەرژەوەندی ئەمنیەت و ئاسایشی کوردستان بخاتە پێشەوەی کاری بە ناو پەنادانی ئێراقییەکان و مرۆڤدۆستی، کە لەو مەبەستەدا زەربەی گەورەی بە شۆێندا دێت بۆ ئەمنیەت و ئابوری خەڵکی کوردستان.
بە هیوای پاکسازی و پاککردنەوەی کوردستان لە ئایندەیەکی نزیکدا لە پەنابەرانی غەیرە کورد.
ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
١٩٢٨ی خەزڵەوەری ٢٧١٤ی کوردی بەرامبەر بە / ١١ / ٢٠١٤ زاینی
بهروار: 19/11/2014
674 جار خوێندراوهتهوه
|