کاوه گه‌رمیانى ده‌کرێته فیلم
له به‌رامبه‌ر به‌رزنرخاندنى کاره‌کانى رۆژنامه‌نوس کاوه گه‌رمیانى چیرۆکى تیرۆرکردنه‌که‌ى ده‌کرێته فیلمێکى دیکۆمینتارى و بنه‌ماڵه‌یان کارئه‌کته‌رى فیلمه‌که‌ن.
جوانرۆ محه‌مه‌د خاوه‌نى سیناریۆ و ده‌رهێنانى فیلمه دیکۆمینتارییه‌که‌ى شه‌هید کاوه گه‌رمیانى به (رۆژنیوز)ى راگه‌یاند "کۆمپانیاى ئاوێنه‌نیوز له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌وڵ و ماندووبوونه‌ى کاوه گه‌رمیانى تیرۆرکراو، فیلمێکى دیکۆمێنتارى له سه‌ر گێڕانه‌وه‌ى چێرۆکى تیرۆرکردنه‌که‌ى به‌رهه‌م ده‌هێنى و من خاوه‌نى سیناریۆ و ده‌رهێنانى ئه‌و فیلمه‌م".
وتیشی "فیلمه‌که گوزارشته له گێڕانه‌وه‌ی تیرۆرکردنى کاوه گه‌رمیانى و هێشتنه‌وه‌ی به زیندویی و به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر په‌یامی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌یه".
له باره‌ى کار ئه‌کته‌ره‌کانى فیلمه‌که‌وه، جوانڕۆ محه‌مه‌د ئاماژه‌ى به‌وه‌دا "دایکى کاوه گه‌رمیان و کارزان و کاروانی براى رۆڵی سه‌ره‌کى ئه‌بینن و چه‌ند که‌سێکى دیکه‌ش به‌شدارن".
رونیشکرده‌وه "فیلمه‌که له ئێستادا له قۆناغى مۆنتاژدایه و دیار نیه که چه‌ند خوله‌ک ده‌بێ و بڕی تێچونه‌که‌شی چه‌ند ده‌بێت و بڕیاریشه له ساڵیادى تیرۆرکردنى ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌دا په‌خش بکرێت".
له ئێستادا کات به‌ره‌و نزیکبونه‌وه له یه‌ک ساڵه‌ى ته‌مه‌نى تیرۆرکردنى رۆژنامه‌نووس کاوه گه‌رمیانى نزیک ده‌بێته‌وه و هاوڕێیان و هاوپیشه‌کان و خه‌ڵکانى خاوه‌ن ئه‌زموون به به‌رهه‌مه‌وه خۆیان ئاماده ده‌که‌ن بۆ مه‌راسیمى ساڵیادى ئه‌و رۆژنامه‌نووسه که بڕیاره له شارى که‌لار بۆی سازبکرێ.
شه‌وى (5/6-12-2013) رۆژنامه‌نووس کاوه گه‌رمیانى په‌یامنێرى رادیۆى ئاسمانى ئازادى و سایت و رۆژنامه‌ى ئاوێنه و گۆڤارى لڤین و خاوه‌نى ئیمتیاز و سه‌رنوسه‌رى گۆڤارى رایه‌ڵ له ماڵى دایکیدا له گه‌ڕه‌کى سه‌رکه‌وتن تیرۆرکرا.
ڕۆژ نیوز
به‌روار: 19/11/2014
877 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|