گۆڕان رێكکەوتنی ستراتیژی لەگەڵ هیچ حیزبێک ئەنجام نادات

محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم رێکخەری ژوری پەیوەندیە دیبلۆماسییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان، رایده‌گه‌یه‌نێت گۆڕان رێكکەوتنی ستراتیژی لەگەڵ هیچ حیزبێک ئەنجام نادات.

رێکخەری ژوری پەیوەندیە دیبلۆماسییەکانی گۆڕان، لەچاوپێكه‌وتنێكدا لەگەڵ رۆژنامەی ئاوێنە رایگەیاند گۆڕان رێکەوتنی ستراتیژی لەگەڵ هیچ لایەنێک ئەنجام نادات، چونکە رێککەوتن کاتیەو بە پێی بارودۆخەکان دەگۆڕێت‌و لە نێوان دو حیزبی سیاسیدا ناکرێت، بەڵکو لە نێوان دو دەوڵەتدا ئەنجامدەدرێت.

سەبارەت بە پاساوی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌ بۆ ئیمزاكردن رێکەوتنی ستراتیژی، بۆ کۆتایهێنان بە شەڕی ناوخۆ، محەمەد تۆفیق ده‌ڵێت "راگرتنی شەڕی ناوخۆ پێویستی بە رێکەوتنی ستراتیژی نەبوو، شەڕی ناوخۆ تاوانێک بوو دەبوو زوتر رابگیرایە".

له‌باره‌ی‌ په‌یوه‌ندی‌ ئێستای‌ نێوان بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان‌و لایه‌نه‌ ئیسلامیه‌كانه‌وه‌، محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم ره‌تیكرده‌وه‌ په‌یوه‌ندیان خراپ بێت‌و وتی‌ "په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئیسلامیه‌كان ئاساییه‌‌و له‌په‌رله‌مان‌و ئه‌و شوێنانه‌ی‌ كار به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌كه‌ین به‌رده‌وام بیروڕا ئاڵوگۆڕ ده‌گه‌ین"
کەی ئێن ئێن
به‌روار:  18/11/2014
433   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   535
کۆی سه‌ردان:   29261608