ئاسایش ن بۆ ده‌رکردنی بنکه سه‌ربازییه‌کانی تورکیا نایەڵێت چالاکی بکرێت
کۆمه‌ڵه‌ی گه‌نجانی وڵاتپارێزی کوردستان، ئێواری ئه‌مڕۆ له لێدوانێکی رۆژانامه‌نوونیدا داوای ده‌رکردنی بنکه‌سه‌ربازییه‌کانی وڵاتانی بیانی له باشووری کوردستان کرد و، بۆ ئه‌مه‌ش سێ داواکاری ئاراسته‌ی هه‌ر سێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن و ئاسیشیش رێگریان لێده‌کات.
کۆمه‌ڵه‌ی گه‌نجانی وڵاتپارێزی کوردستان، ئه‌مڕۆ لای باخی گشتی شاری سلێمانی له لێدوانێکی رۆژنامه‌وانیدا رایانگه‌یاند: ئێمه لێره‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌ینه‌وه که جیگیر کردنی ئه‌و هێزه‌سه‌ربازیانه‌ی داگیر که‌ران، له کاتی خۆیدا به‌هه‌ر هۆکار و به‌هه‌ر بیانویه‌ک و مه‌رامێک بوبێت، له رۆژی ئه‌مڕۆماندا هیچ هۆکار و بیانوویه‌کی نییه و تاکه مه‌رام و ئامانجی هێشتنه‌وه‌ی ئه‌م بنکه سه‌ربازایانه چاوترساندنی گه‌له‌که‌مان و نانه‌وه‌ی فیتنه‌یه له‌نیوان لایه‌نه سیاسییه کورده‌یه‌کان و پاراستنی به‌ژه‌وندیه‌کانی داگیر کارییه له باشوری کوردستاندا.
جه‌ختیشده‌که‌نه‌وه: ئیتر هه‌ر لایه‌نێکی سیاسیی پاساو بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌و بنه‌که سه‌ربازیانه بهێنێته‌وه و به‌رگری له‌مانه‌وه‌یان بکات، ئه‌وا به‌واتای پاس و هێنانه‌وه‌یه بۆ مانه‌وه‌ی داگیر کاری و به‌گریکردن له داگیر که‌ران دێت و، پێوسته په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانیش رێز له بڕیاری خۆی بگرێت و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و حکومه‌تی هه‌ریمیش ئه‌رکی خۆیان له‌و رووه‌وه جێبه‌جێبکه‌ن و بڕیاری داخستی ئه‌و بنکانه و ده‌رکردنی ئه‌وه هێزانه بده‌ن.
کۆمه‌ڵه‌ی گه‌نجانی وڵاتپارێزی کوردستان، بۆ ده‌رکردنی ئه‌و بنکه سه‌ربازیانه داوا له هه‌ر سێ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان (سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌رۆکی په‌رله‌مان و سه‌رۆکی حکومه‌ت) ده‌که‌ن که:
1. پێوسته تا نه‌ورۆزی ساڵی 2015 سه‌رجه‌م ئه‌و بنکه سه‌ربازیانه چۆڵ بکرێن و، ته‌واوی سه‌رباز و چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نییه سه‌ربازییه‌کان له باشووری کوردستان وه‌ده‌ر بنرێن.
2. سوپایه‌کی به‌رگری خوازی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی له کچ و کوڕانی وڵات دابمه‌زرێت و، کۆتایی به فره هێزی چه‌کداری لایه‌نه‌کان بهێندرێت.
3. سه‌رجه‌م ئه‌و بنکه سه‌ربازیانه‌ی که هێزه داگیرکاریه‌کانی تێدا جێگیر بووه، دوای چۆڵکردنی، ببێته بنکه‌ی مه‌شق و راهێنای ئه‌و سوپا به‌رگری خوازه‌ی باشووری کوردستان.
هه‌روه‌ها داواش ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر تا کو ئه‌و کاته‌ی که دیاری کراوه، داوا کاریه‌که‌یان چێبه‌جێنه‌کرێت ئه‌وا شێواز و جۆری چالاکییه‌کانیان ده‌گۆڕن.
له‌چالاکییه‌که‌دا، 64 ئاڵاش بۆ 64 ره‌مین رؤژی به‌رخۆدانی کۆبانێ له‌لایه‌ن گه‌نجانی وڵات پارێزه‌وه هه‌ڵدرا بوو.
شڤان جەزا، ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ی گه‌نجانی وڵاتپارێزی کوردستان و به (رۆژنیوز)ی راگه‌یاند: چووینە بەردەرکی سەرا بۆ کۆنگرەی رۆژنامەوانی و ئەنجامدانی چالاکیەکە، ئاسایشی سلێمانی پێش دەست پێکردن هاتن و بە ئسلوبێکی ناشرین داوایان کرد کە چۆڵی بکەین، بە بیانووی نەبوونی مۆڵەت دوای دەمەقاڵیە و قسەکردنێکی توند دەستیان لە هەڤاڵی ژن بەرز کردەوە.
وتیشی: دواتر چووینە بەرباخی گشتی و دووبارە ئاسایش هەوڵی رێگریدا، بەڵام پێش گەیشتنی ئەوان بە باخی گشتی و بەپەلە شوێنەکەمان لەگەڵ چەند هەڤاڵی تر جێهێشت تاکو دەستگیر نەکرێین.
تورکیا 13 بنکه‌ی سه‌ربازی له باشووری کوردستاندا هه‌یه، که له‌م بنکانه‌دا 3 هه‌زار و 235 جه‌ندرمه‌ی تورک هه‌یه، 58 تانکی سوپای تورکیا و چه‌ندین چه‌کی قورس له‌و بنکانه‌دا هه‌یه، هه‌موو ئه‌و بنکه سه‌ربازیانه له سنوری پارێزگای دهۆک له ناوچه‌کانی شیلا دزێ و بامه‌ڕنێ و کانی ماسی و باتوفا دایه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی دیموکراتی کوردستانن. ئه‌و بنکه سه‌ربازیانه، جگه له‌و رۆڵه سه‌ربازییه، کاری هه‌وڵگیریش له باشوری کوردستان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ساڵی 1995 له‌کاتی شه‌ڕی ناوخۆدا، ده‌وڵه‌تی تورکیا به بیانوی نێوه‌ندگیری له نێوان یه‌کێتی و پارتی ئه‌و بنه‌که سه‌ربازیانه‌ی کردوه‌ته‌وه، به‌پێی رێکه‌وتنێکی ئه‌وکاته‌ی نێوان حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و تورکیا ده‌بووهه‌تا ساڵی 2005 ئه‌و بنکه بسه‌ربازیانه و سه‌ربازه‌کانی بهێڵیته‌وه و ده‌رچن له خاکی باشووری کوردستان، به‌ڵام هه‌تا ئێستاش ؛له‌وێ ماون.
ڕۆژنیوز
به‌روار: 17/11/2014
464 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|