یادی شێرکۆ بێکەس لە ستۆکهۆڵم کرایەوە
شاعیرى کورد شێرکۆ بێکه‌س له ستکهۆڵم، له‌وشوێنه‌ى ساڵى 1988 خه‌ڵاتى وه‌رگرت، یه‌که‌مین ساڵیادى کۆچى دوایى کرایه‌وه.
مه‌راسیمى یه‌که‌مین ساڵیادى کۆچى دوایی شێرکۆ بێکه‌س دوێنێ یەکشەممە 16.11.2014له ستکهۆڵى پایته‌خى سوید، له‌و هۆڵه‌ى که ساڵى ١٩٨٨ دا خه‌ڵاتى (تۆخلسکى) که له ده‌ستى سه‌رۆک وه‌زیرى ئه‌و کاته‌ى سوید ئنگمار کارلسونه‌وه وه‌رگرتبوو کرایه‌وه.
له مه‌راسیمه‌که‌دا، له هه‌رچوار به‌شى کوردستانه‌وه کوردان ئاماده‌ى بوون. ویڕاى وتار سینه‌ڤزیۆنێک له‌سه‌ر ژیان و به‌رهه‌مى شێرکۆ بێکه‌س نیشاندرا.
به‌رهه‌مه‌کانى شاعیرى گه‌وره‌ى کورد، شیرکۆ بێکه‌س، نزیکه‌ى ٤٠ کتێبن و زۆرێک له‌وانه به زمانى ئینگلیزى، عه‌ره‌بى، سوێدى، فه‌ره‌نسى، تورکى، ئه‌لمانى و یۆنانى وه‌رگه‌ڕێندراون.
ڕۆژنیوز
به‌روار: 17/11/2014
415 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|