بانگه‌وازێك بۆ گه‌لی كوردستان
جه‌ماوه‌ری تێكۆشه‌رو ئازادیخوازی كوردستانی مه‌زن ...
بنه‌ماڵه‌و كه‌س و كاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی كوردستانی مه‌زن ...
په‌رله‌مانتاران، وه‌زیران، رۆشنبیران، هونه‌رمه‌ندان، پزیشكان، ئه‌ندازیاران، پارێزه‌ران، دادوه‌ران، پیاوانی ئایینی، مامۆستایان، كه‌سایه‌تییه وڵاتپارێزو تێكۆشه‌ره‌كان ...
سڵاوتان لێبێت ....
ئه‌مڕۆ مرۆڤایه‌تی له‌به‌رده‌م هه‌ره‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌دایه، ئه‌و رووداوانه‌ی ئه‌م دواییه‌ی كوردستان چ له شنگاڵ و چ له كۆبانێ وای كردووه كه‌رامه‌تی مرۆڤایه‌تی بكه‌وێته ژێر مه‌ترسییه‌كی گه‌وره، ئه‌مڕۆ 44 رۆژه شه‌رڤانان له كۆبانێ له به‌رخودانێكی بێوێنه‌دان وجیهانیان سه‌رسام كردووه، ئه‌مانه هه‌مووی وایان كردووه كۆمه‌ڵێ كه‌سایه‌تی بیانی له نووسه‌رو بیرمه‌ندو وه‌رگرانی خه‌ڵاتی نۆبل بۆ ئاشتی و په‌رله‌مانتاران و چه‌ندین كه‌سایه‌تی ناسراوی بیانی بۆ رێزگرتن له به‌رخودانی كۆبانێ و پشتیوانی كردن له گه‌لی كوردستان و ریسواكردنی رێكخراوی تیرۆریستی داعش، بێنه ده‌نگ و، بڕیاریان داوه رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی 1 / 11 / 2014 له سه‌رتاسه‌ری جیهان خۆپیشاندانێكی هێمنانه ئه‌نجامبده‌ن، ئه‌و كاره‌ی كه‌سایه‌تییه جیهانییه‌كان بۆ به‌رز راگرتنی به‌رخودانی كۆبانێ و پشتیوانی گه‌لی كوردستان، لای ئێمه‌ی حزب و لایه‌نه كوردستانییه‌كان جێگه‌ی رێز‌و ته‌قدیره‌و به به‌رزی ده‌ینرخێنین و، سوپاسی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یان ده‌كه‌ین.
لێره‌و ئێمه به‌ناوی حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان داوا له هه‌موو كوردستانیان ده‌كه‌ین له ته‌واوی شار‌و شارۆچكه‌كانی باكوور و باشوور و رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای كوردستان و، هه‌روه‌ها داوا له ره‌ڤه‌ندی كورد له ته‌واوی وڵاتانی جیهان ده‌كه‌ین، وه‌كو هاوده‌نگییه‌ك بۆ كه‌سایه‌تییه جیهانییه‌كان و، رێزگرتن له به‌رخودانی پێشمه‌رگه‌و شه‌رڤانان، به‌ڕێزه‌وه‌و به ئاڵای كوردستانه‌وه رۆژی 1 / 11 / 2014 گردبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری و كه‌سایه‌تییه‌كان ئه‌نجامبده‌ن.
ئێمه وه‌كو نوێنه‌رایه‌تی حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان بۆ پشتیوانی رۆژئاوای كوردستان بڕیارمان داوه كاتژمێر 3 ی پاش نیوه‌ڕۆ له به‌رده‌م پاركی شانه‌ده‌ر له شاری هه‌ولێر گردبوونه‌وه‌یه‌كی ده‌سته‌بژێر ئه‌نجامبده‌ین، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داواكارین كه‌وا هه‌موو لایه‌ك هاوكارمان بن و له‌و گردبوونه‌وه‌یه‌دا به ئاڵای كوردستانه‌وه به‌شداربن.
_ سڵاو له به‌رخودانی كۆبانێ.
_ سڵاو له پێشمه‌رگه ... سڵاو له گه‌ریلا ... سڵاو له شه‌ڕڤانان.
_ نه‌مری و سه‌ربه‌رزی بۆ ته‌واوی شه‌هیدانی كوردستانی مه‌زن.
_ سه‌ركه‌وێ و بێته‌دی خواستی گه‌لی كوردستان.
_ مردن و رووڕه‌شی بۆ تیرۆریستان و دوژمنانی كورد‌و كوردستان.
_ بژی كورد .... بژی كوردستان.
نوێنه‌رایه‌تی حزبه كوردستانییه‌كان بۆ پشتیوانی رۆژئاوای كوردستان
30 / 10 / 2014 هه‌ولێر _ كوردستان
به‌روار: 30/10/2014
441 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|