ئاژانسی بە ناوبانگی جیهانی رویتەرز گۆرانکاری لە سەر دێری هەواڵێکی کرد.
مالمۆکورد
لە سەر داواکاری سەرۆکی پ س ک،  ئاژانسی بە ناوبانگی جیهانی رویتەرز گۆرانکاری لە سەر دێری هەواڵێکی کرد.
ئەمرۆ ٢٩ / ١٠ / ٢٠١٤، ئاژانسی هەواڵی بە ناوبانگی جیهانی رۆیتز کە بریتیە لە تەلەفزۆین، رۆژنامە وسایت،  لە سایت خۆیان ڕاپۆرتێکی تیکستی و ڤیدۆیی تێرو تەسەلیان لە سەر هاتنی پێشمەرگە لە باشوری کوردستانەوە بۆ کوبانی بڵاوکردەوە، بەڵام سەردێری هەواڵەکە  بەوەشێوە بوو. ( پێشمەرگەکانی ئێراق ئامادەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی گروپی دەوڵەتی ئیسلامی لەسوریا) لە بە کارهێنانی وشەی ئێراق بە خاوەندارێتی پێشمەرگە هەڵەیەکی زەق و بەرچاوبوو.  سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، کە رۆژانە چاودێری هەواڵەکانی پیوەندیدار بە کوردستان لە رۆژنامەکانی جیهان دەکات، بە دیتنی ئەو هەواڵە بە پەلە پێوەندی بە نووسینگەی رویتەرز  لەلەندەنی پایتەختی بەریتانیاوە کرد، و ئەوانیش داوایان لێکرد ڕاستەوخۆ پێوەندی بە رۆژنامەنووسەکەوە بکات کە ئەو هەواڵەی ئامادەکردوەو ئیستاش لە سنوری کوبانی یە. 
بەڕێز باوەجانی لە پێوەندییەکی تەلەفونی لەگەڵ رۆژنامەنووس ( داشا ئافاناسیەڤا ) لە پاش ١٥خولەک ئاخاوتن، توانی ناوبراو  رازی بکات لە باتی وشەی ئێراق  وشەی کورد بە کار بێنێت. بەو شێوەو لە سەر داواکاری سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، ئاژانسی بەناوبانگی هەواڵی جیهانی رویتەرز گۆرانکاری لە سەر دێری هەواڵێکی کرد و لە پێشمەرگەی ئێراقەوە گۆری بۆ پێشمەرگەی کورد.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان.

به‌روار:  29/10/2014
957   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   548
کۆی سه‌ردان:   29237738