نوێنه‌رایه‌تی حیزبه كوردستانییه‌كان بۆ پشتیوانی رۆژئاوای كوردستان سه‌ردانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
مالمۆکورد
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 29 / 10 / 2014 نوێنه‌رایه‌تی حیزبه كوردستانییه‌كان بۆ پشتیوانی رۆژئاوای كوردستان سه‌ردانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد‌و، سه‌باره‌ت به بارودۆخی رۆژئاوای كوردستان و چه‌ند پرسێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی گفتوگۆیانكرد.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، شاندێكی نوێنه‌رایه‌تی حیزبه كوردستانییه‌كان بۆ پشتیوانی رۆژئاوای كوردستان كه نوێنه‌رایه‌تی 43 حیزب و لایه‌نی هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان ده‌كات، پێكهاتبوو له به‌ڕێزان ( غه‌فوور مه‌خمووری سكرتێری گشتیی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK ، رۆمیۆ هه‌كاری سكرتێری حزبی دیموكراتی بێت نه‌هرێن، خدر روسی سكرتێری بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان، غه‌ریب حه‌سۆ نوێنه‌ری پارتی یه‌كێتی دیموكراتی PYD، د. ئاراس خۆشناو نوێنه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان، ئیبراهیم زێوه‌یی نوێنه‌ری حزبی دیموكراتی كوردستان، شیلان ئه‌مین ئۆغلو نوێنه‌ری پارتی ئاشتی و دیموكراتی BDP ، دڵشاد چاوشلی سكرتێری پارتی دیموكراتی توركمانی كوردستان، د. عه‌بدوڵڵا وه‌رتی نوێنه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان، زریان ئه‌حمه‌د نوێنه‌ری حزبی ئایندهی كوردستان )، سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان _یان كرد‌و، به‌گه‌رمی له‌لایه‌ن به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پێشوازییان لێكرا، لەسەرەتای دانیشتنەکەدا، غەفوور مەخمووری بە نوێنەرایەتی شاندی میوان، سوپاسی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی کرد، کە لە مەسەلەی (کۆبانێ) نەتەوەییانە و نیشتمانییانە مامەڵەیان کردووە، هیوای خواست لەمەسەلە نەتەوەییەکانی دیكه‌ی میللەتەکەماندا، له هاوكاری و به‌ده‌نگه‌وه هاتنه به‌رده‌وام بن و، وتی: ( دەستخۆشی لە حكومه‌تی كوردستان دەكه‌ین بۆ هاوكاری و پشتیوانی‌یان له خوشك و برایانمان لە رۆژئاوای كوردستان, هیوادارین حكومه‌تی كوردستان به‌رده‌وام بێت له هاوكاری و پشتیوانییه‌كانی بۆ رۆژئاوای كوردستان، هه‌روه‌ها داوا ده‌كه‌ین كه‌وا حكومه‌تی كوردستان بڕیاری به فه‌رمی ناسینی رۆژئاوای كوردستان كه له په‌رمانی كوردستانه‌وه ده‌رچووه جێبه‌جێبكات، بۆ ئه‌مه‌ش وه‌كو قۆناخی یه‌كه‌م داوا ده‌كه‌ین كه‌وا نوێنه‌رایه‌تی كانتۆنه‌كانی رۆژئاوای كوردستان له هه‌ولێر بكرێنه‌وه‌و نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی كوردستانیش له رۆژئاوای وڵات بكرێته‌وه.)، مه‌خمووری ئه‌وه‌شی وت: ( ئێستا كاتی یه‌كڕیزی و یهكدهنگییهو كاتی دوور كه‌وتنه‌وه له ناكۆكی و ململانێ حزبییه‌كانه، ئێمە لەپێناو یەكریِزی و یەكدەنگی گەلی كوردستان لە كار‌و خەباتی خۆماندا بەردەوام دەبین و داوا له حكومه‌تی كوردستان و هەموو لایەك دەكەین هاوكارو پشتیوانمان بن بۆ هێنانەدی یەكێتی و یەكدەنگی گه‌لی كوردستان, لەو پێناوەشدا داوا دەكەین هاوكارمان بن بۆئه‌وه‌ی بەزووترین كات كۆنگرەی نەتەوەیی وەكو چەترێكی هاوبەش بۆ هەموو لایەنەكان ببەسترێت.)، سه‌باره‌ت به به‌رخودانی كۆبانێ، غه‌فوور مه‌خمووری وتی: ( به‌رخودانی كۆبانی به‌رخودانێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌و ئه‌و به‌رخودانه‌ی كۆبانێ وای كردووه كۆبانێ ببێته سیمبۆلی به‌رخودانی كوردان، ئێمه ئه‌و به‌رخودانه به‌رز راده‌گرین و شانازی پێوه ده‌كه‌ین.)، مه‌خمووری خۆشحاڵی لایه‌نه سیاسییه‌كانی سه‌باره‌ت به رێككه‌وتننامه‌ی دهۆك راگهیاندو، وتی: ( ئێمه هه‌وڵ و ده‌ستپێشخه‌ری جه‌نابی كاك مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ لێكدی نزیكردنه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان به‌رز ده‌نرخێنین، كه ئه‌نجامی هه‌بوو (رێككه‌وتننامه‌ی دهۆك)ی لێ به‌رهه‌م هات، ئومێد ده‌كه‌ین كه‌وا ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه بخرێته واری پراكتیكهوهو به زووترین كات جێبه‌جێ بكرێت.)، سه‌باره‌ت به ناردنی پێشمه‌رگه‌ش بۆ كۆبانێ مه‌خمووری وتی: ( بڕیاری ناردنی پێشمه‌رگه بۆ كۆبانێ بڕیارێكی نه‌ته‌وه‌یی و دیرۆكییه، ئێمه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان ئه‌م بڕیاره به‌رز ده‌نرخێنین و ده‌سخۆشی له جه‌نابی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ده‌كه‌ین، ئه‌م بڕیاره هۆكارێكی بۆ گرنگه بۆ پته‌وبوونى یه‌كێتى نه‌ته‌وه‌یى و یه‌كڕیزیى كورد و كوردستانیان.).
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دوای بەخێرهاتنكردنی شاندی میوان، دەستخۆشی لەم هەوڵە کرد، کە نوێنەرانی حیزبە کوردستانییەکانی پارچەکانی کوردستان لە کۆمیتەیەکی وادا کۆبوونەتەوەو، وتی: ( ئه‌م كار‌و خه‌باته‌ی ئێوه كه وه‌كو حزبه كوردستانییه‌كان ده‌یكه‌ن جێگه‌ی رێز‌و دڵخۆشییه‌و ئێمه وه‌كو حكومه‌ت پشتیوانی‌تان ده‌كه‌ین.)، لەبارەی به‌رخودانی کۆبانێ، سەرۆکی حكومه‌ت وتی: ( شه‌ڕوانانى كورد قاره‌مانانه به‌ره‌نگارى تیرۆر بوونه‌ته‌وه و به‌رخودانى كۆبانێ مایه‌ى شانازیى كورد و هه‌موو جیهانه.)، هیوایشى خواست چوونى پێشمه‌رگه ببێته هۆى سه‌ركه‌وتنى یه‌كجارى له كۆبانێ و دووپاتى كرده‌وه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو پشگیرییه‌كى سه‌ربازى و مرۆیى بۆ كۆبانێ به‌رده‌وام ده‌بێت. ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه هه‌ر له ده‌سپێكى هێرشى تیرۆرستانه‌وه بۆ سه‌ر كۆبانێ، سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان له‌سه‌ر هێڵ بوون، هه‌روه‌ها وتی: ( کۆبانێ بۆ ئێمە گرنگە، پێویستە هەموومان پشتگیریی به‌رخودانی كۆبانێ بكه‌ین، ئه‌وه‌ش ئەرکێکی نەتەوەییە، شەڕڤانانی له كۆبانێ له پێناو هه‌موو مرۆڤایه‌تی تێده‌كۆشن و له به‌رخودان دان، پڕ به‌دڵ هیوای سەرکەوتنیان بەسەر تیرۆرستاندا بۆ ده‌خوازم، شەڕڤانان لە پاراستنی کۆبانێ سەری هەموو کوردی‌یان بەرزکردووە.)، هه‌روه‌ها سه‌رۆكی حكومه‌تی كوردستان وتی: ( ئێستا کورد لە هەرچوار پارچەی کوردستان پێویستی به یه‌كڕیزی و یه‌كده‌نگی هەیە، کاتی ئەوەیە له یه‌كدی نزیك ببینه‌وه.)، سه‌باره‌ت به مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ رۆژئاوای كوردستان، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی وتی: ( ئێمه وه‌كو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێز له كار‌و خه‌باتی خوشك و برایانمان له رۆژئاوای كوردستان ده‌گرین و ئه‌وه‌ی بتوانین هاوكارییان ده‌بین و پشتیوانیان ده‌كه‌ین، سه‌باره‌ت به‌بڕیاری په‌رله‌مانی كوردستانیش ئێمه رێوشوێنی گونجاو ده‌گرینه‌به‌ر بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه.).
دواتر نوێنه‌رانی باكوور و رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و پێكهاته‌كانی كوردستان كه ئه‌ندامی شانده‌كه بوون سه‌باره‌ت به چه‌ند پرسێك روانینی خۆیان خسته‌ڕوو، هه‌ر له دیداره‌كه‌دا چه‌ند پرس و مژارێكی دیكه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی باسیان لێوه كرا.
بهروار: 29/10/2014
758 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|