9 نوێنه‌رایه‌تی حیزبه كوردستانییه‌كان بۆ پشتیوانی رۆژئاوای كوردستان پێشوازی له شاندێكی باڵای رۆژئاوای كوردستان ده‌كات
ئێواره‌ی ڕۆژی 27 / 10 / 2014 نوێنه‌رایه‌تی حیزبه كوردستانییه‌كان بۆ پشتیوانی رۆژئاوای كوردستان پێشوازییان له شاندێكی باڵای رۆژئاوای كوردستان كرد‌و، سه‌باره‌ت به بارودۆخی رۆژئاوای كوردستان و چه‌ند پرسێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی گفتوگۆیانكرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، شاندێكی نوێنه‌رایه‌تی حیزبه كوردستانییه‌كان بۆ پشتیوانی رۆژئاوای كوردستان كه نوێنه‌رایه‌تی 43 حیزب و لایه‌نی هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان ده‌كات، پێكهاتبوو له به‌ڕێزان ( غه‌فوور مه‌خمووری سكرتێری گشتیی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK، رۆمیۆ هه‌كاری سكرتێری حزبی دیموكراتی بێت نه‌هرێن، فه‌رحان عه‌ماره نوێنه‌ری كۆما جڤاكێن كوردستان KCK، كاروان جه‌لال نوێنه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان، سه‌لاح باپیر نوێنه‌ری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، خه‌لیل مه‌حموود نوێنه‌ری بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان، ئیبراهیم زێوه‌یی نوێنه‌ری حزبی دیموكراتی كوردستان، شیلان ئه‌مین ئۆغلو نوێنه‌ری پارتی ئاشتی و دیموكراتی BDP ، دڵشاد چاوشلی سكرتێری پارتی دیموكراتی توركمانی كوردستان، د. عه‌بدوڵڵا وه‌رتی نوێنه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان، شوكروڵڵا حه‌مه‌ده‌مین نوێنه‌ری كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان KNK )، له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK، به‌گه‌رمی پێشوازییان له شاندێكی باڵای رۆژئاوای كوردستان كرد، كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان ( ئاڵدار خه‌لیل ئه‌ندامی كۆنسه‌ی رێڤه‌به‌ری ته‌ڤگه‌ری جڤاكی دیموكرات ( TEVDEM )و سه‌رۆكی شاند، سینه‌م محه‌ممه‌د ئه‌ندامی كۆنسه‌ی رێڤه‌به‌ری ته‌ڤده‌م و نوێنه‌ری خۆسه‌ری دیموكرات له ئه‌وروپا، محه‌ممه‌د مو‌سا سكرتێری پارتی چه‌پی كورد له سوریا، شێخ جه‌مال شێخ باقی سكرتێری پارتی دیموكراتی كوردی سوریا، نه‌جمه‌ددین عومه‌ر سكرتێری پارتی كۆمۆنیستی كوردستان، د. محه‌ممه‌د ره‌شۆ نوێنه‌ری پارتی یه‌كێتی دیموكرات PYD و عه‌بیر عه‌ساف نوێنه‌ری پارتی لیبرالی كوردستان ).
لەسەرەتای دانیشتنەکەدا، غەفوور مەخمووری بە نوێنەرایەتی شاندی حزبه كوردستانییه‌كان به‌گه‌رمی به‌خێرهاتنی شاندی میوانی كرد‌و، كورته‌یه‌كی له كاروخه‌باتی حزبه كوردستانییه‌كان بۆ پشتیوانی رۆژئاوای كوردستان و به‌رخودانی كۆبانێ بۆ شاندی رۆژئاوا خسته‌ڕوو، وتی: ( پشتیوانیمان بۆ رۆژئاوای كوردستان و به‌رخودانی كۆبانێ ئهڕكێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌و چ منه‌تێكی تێدا نییه، ئێمه‌ی گه‌لی كوردستان به‌ته‌واوی پێكهاته‌كانه‌وه پێویسته هاوكارو پشتیوانی یه‌كدی بین، هێزی ئێمه‌و گه‌وره‌یی ئێمه له یهكێتیماندایه، بۆیه پێویسته هه‌موو لایه‌كمان كار بۆ یه‌كڕیزی و یه‌كده‌نگی بكه‌ین.)، مه‌خمووری ئه‌وه‌شی وت: ( ئێستا كاتی یه‌كڕیزی و یهكدهنگییهو كاتی دوور كه‌وتنه‌وه له ناكۆكی و ململانێ حزبییه‌كانی، ئێمە لەپێناو یەكریِزی و یەكدەنگی گەلی كوردستان لە كار‌و خەباتی خۆماندا بەردەوام دەبین و داوا له هەموو لایەك دەكەین هاوكارو پشتیوانمان بن بۆ هێنانەدی یەكێتی و یەكدەنگی گه‌لی كوردستان, لەو پێناوەشدا داوا دەكەین هاوكارمان بن بۆئه‌وه‌ی بەزووترین كات كۆنگرەی نەتەوەیی وەكو چەترێكی هاوبەش بۆ هەموو لایەنەكان ببەسترێت.)، سه‌باره‌ت به به‌رخودانی كۆبانێ، غه‌فوور مه‌خمووری وتی: ( به‌رخودانی كۆبانی به‌رخودانێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌و ئه‌و به‌رخودانه‌ی كۆبانێ وای كردووه كۆبانێ ببێته سیمبۆلی به‌رخودانی كوردان، ئێمه ئه‌و به‌رخودانه به‌رز راده‌گرین و شانازی پێوه ده‌كه‌ین.)، هه‌روه‌ها به‌بۆنه‌ی ئیمزاكردنی رێككه‌وتننامه‌ی دهۆك مهخممووری پیرۆزبایی لێ‌كردن و، وت: ( ئێمه ده‌ستخۆشی له به‌ڕێز جه‌نابی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ئێوه‌ی به‌ڕێز ده‌كه‌ین بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی رێككه‌وتننامه‌ی دهۆك و، داواكارین كه‌وا ریككه‌وتننامه‌كه به پراكتیك جێبه‌جێ بكرێت.).
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ئاڵدار خه‌لیل، سەرۆکی شاندی رۆژئاوای كوردستان، سوپاسی پێشوازی و میوانداری حزبه كوردستانییه‌كانی كرد‌و دەستخۆشی لەم هەوڵانهیان کرد‌و كورته‌یه‌كی سه‌باره‌ت به ره‌وشی رۆژئاوای كوردستان رێككه‌وتننامه‌ی دهۆك بۆ نوێنه‌رانی حزبه كوردستانییه‌كان خسته‌ڕوو، هه‌وڵ و كاره‌كانی حزبه كوردستانییه‌كانی بۆ پشتیوای رۆژئاوای كوردستان به‌رز نرخاند‌و، وتی: ( ئێمه هاتووین سوپاسی پشتیوانی و كاره‌كانی ئێوه بكه‌ین بۆ رۆژئاوای كوردستان، كار‌و خه‌بات و پشتیوانی ئێوه‌ی حزبه كوردستانییه‌كان بۆ رۆژئاوای كوردستان جێگه‌ی رێزی ئێمه‌ی گه‌لی رۆژئاوای كوردستانه‌و، بۆته هۆی ئه‌وه‌ی مۆراڵی ئێمه و شه‌رڤانان به‌رز بكاته‌وه.)، هه‌روه‌ها وتی: ( ئێمه وه‌كو ته‌ڤده‌م و خۆسه‌ری دیموكرات له‌گه‌ڵ یه‌كڕیزی و یه‌كده‌نگی داین، هه‌ر بۆیه‌شه له رۆژئاوای كوردستانه‌وه هاتووین بۆ تا یه‌كبین و له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان رێكبكه‌وین.)، سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنامه‌ی دهۆك ئاڵدار خه‌لیل وتی: ( رێككه‌وتننامه‌كه گرنگه‌و هه‌نگاوێكه بۆ یه‌كڕیزی و یه‌كده‌نگی و پێویستی بهجێبهجێكردنهو پێویسته هه‌موو لایه‌ك هاوكاربین بۆ جێبه‌جێكردنی.).
دواتر نوێنه‌رانی لایه‌نه سیاسییه‌كانی باكوور و باشوور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و پێكهاته‌كانی كوردستان سه‌باره‌ت به چه‌ند پرسێك روانینی خۆیان خسته‌ڕوو، هه‌ر له دیداره‌كه‌دا چه‌ند پرس و مژارێكی دیكه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی باسیان لێوه كرا و، جه‌ختكرایه‌وه سه‌ر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی نێوان پارچه‌كان و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان له‌پێناو زیاتر خزمه‌تكردنی دۆزی ره‌وای گه‌لی كوردستان.
بهروار: 29/10/2014
813 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|