خالید ستار پێشانگایەکی لە سلێمانی کردەوە
ئەمرۆ یه‌كشه‌مه رێكه‌وتی 26-10-2014ی له‌گه‌له‌ری مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی كاتژمێر (3)ی ئێواره به‌ڕێوه‌به‌رێتی هونه‌ری شێوه‌كاری به‌هاوكاری كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی كورد مه‌ڵبه‌ندی گشتی پیشانگه‌ی تایبه‌تی هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار (خالید ستار)ی كرده‌وه له‌ژێر ناوی (هیوا).
له‌م پیشانگه‌یه‌دا (25) تابلۆی قه‌باره جیاواز نمایشكرابوون كه‌باسیان له‌واقعی ئه‌مڕۆ و ژن و نیشتمانی ئازاد و سه‌ربه‌خۆیی بۆ كورد ده‌كرد.
خالید ستار له‌دایكبووی 1954ی شاری كه‌ركوكه و له‌ساڵی 1985ه‌وه دانیشتووی سویده.
خالید ستار ئه‌ندامی یه‌كێتی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان و سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانه و هاوكات ئه‌ندامی یه‌كێتی هونه‌رمه‌ندانی سویدیشه، له‌سالاَنی (1985-1996)ه‌وه خاوه‌نی (6) پیشانگه‌ی تایبه‌تییه له سوید.
خەندان
به‌روار: 27/10/2014
329 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|