د.نه‌جمه‌دین منداڵێكی ئه‌شكه‌نجه‌دراو به‌سه‌رده‌كاته‌وه
ئه‌مڕۆ 26-10-2014 د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك ئه‌حمه‌د سالاری به‌سه‌ركرده‌وه، كه توشی ئازاری جه‌سته‌یی و ده‌رونی هاتبوو له‌لایه‌ن باوكی و باوه‌ژنه‌كه‌یه‌وه .
پارێزگاری كه‌ركوك له یه‌كه‌ی منداڵان له نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی گشتی، ته‌ندروستی ئه‌حمه‌د سالاری ته‌مه‌ن 8 ساڵی به‌سه‌كرده‌وه و دڵگرانی خۆی ده‌ربڕی بۆ دۆخی مناڵه‌كه و پزیشكه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی راسپارد كه چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ بكه‌ن و هاوكاری بن.
د.نه‌جمه‌دین جه‌ختیكرده‌وه: كه پۆلیسی راسپاردوه كه لێكۆڵینه‌وه‌ی پێوییست ئه‌نجام بده‌ن و كاری یاسایی وه‌رگرن دژ به تاوانباران، ئاماژه‌ی دا كه خه‌مخۆریمان بۆ هاووڵاتیانی كه‌ركوك وا پێویست ده‌كات چاودێری ته‌واوی منداڵان بكه‌ین و رێگاگرتن له‌و مرۆڤانه‌ی ئازاریان ده‌ده‌ن و سزای یاسایی ئه‌و كه‌سانه بدرێت.
وتیشی: له‌كاتی سه‌لماندنی تاوانی باوه‌ژنه‌كه‌ی كه مامۆستایه پێویسته دوربخرێته‌وه له بواری په‌روه‌رده، ئه‌و كه‌سه‌ی ئازاری منداڵ بدات جێگای نابێته‌وه له بواری په‌روه‌رده .
پارێزگاری كه‌ركوك داوای كرد: له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و راگه‌یاندنه‌كان كار بكه‌ن بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆشنبیری و تێگه‌یشتنی چاودێری منداڵان و گرنگی دان پێیان، بۆ دروستكردنی نه‌وه‌یه‌كی ژیر وپێشكه‌وتوو بۆ پێكهێنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌ندروست.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه خاڵی ئه‌حمه‌دی ئه‌شكه‌نجه‌دراو جه‌ختیكرده‌وه: كه ئه‌حمه‌د و پیمانی خوشكی به‌خێو ده‌كات، كه ماوه‌ی سێ ساڵه دایكیان كۆچی دوایی كردووه، له ئێستاشدا له‌گه‌ڕه‌كی ئازادی نیشته‌جێن و له‌بارودۆخێكی ده‌رونی ئاڵۆزدا ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن .
شایه‌نی باسه پۆلیسی كه‌ركوك باوك و باوه‌ژنی منداڵه‌كه‌ی ده‌ستگیركردوه و لێكۆلینه‌وه به‌رده‌وامه بۆ ئه‌وه‌ی به‌سزایی خۆیان بگه‌ن .
پوکمیدیا
به‌روار: 26/10/2014
559 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|