کـــــۆبـــانـــی
محەمەد بەرزی
ئەوەتی هەیە
پەری خانەکەی
ناخی ئەم دڵە
کیژێکی شۆخی
سلێمانییە
کەچی ئێستاکە
ئەو عەشقە پاکە
وەکو پایزێ
گەڵای وەریوە
یاری تازەمان
خوا بیپارێزێ
سرک و بزێوە
هەر بە نیگایە
ناخی دەروونی
کردە هەوارێ
ئازا و بێباکە
سنگ و بەرۆکی
بەرامی خاکە
دەستێکی چەکە
دەستێکی گوڵە
هەر خۆی بە تەنها
پەریزادەکەی تەلاری دڵە
فریشتەیەکە
وێنەی هەر نییە
شەرەڤانێکی
ئازا و چاپووکی
ناو کۆبانییە
تێبینی : بەم هۆنراوەیەدا چوومەتەوە ، کاتێک نووسراوە و لەم سایتە ئازیزەدا بڵاوکراوەتەوە ، کە بەرگرییەکانی کۆبانی هەموو هۆشوهەستی داگیرکردبووم ... بێگومان سلێمانی ئەو شارە شادەمارەیە ، کە بەردەوام هێز ئەدات بە گیان و گوڕ ئەدات بە دڵ و مەحاڵە بێ ئەو بژین .
بهروار: 26/10/2014
558 جار خوێندراوهتهوه
|