ئاماده‌م سه‌رپه‌رشتی ئه‌و هێزه بكه‌م كه ده‌چێته كوبانێ
مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان راگه‌یاند، سه‌رۆكی هه‌رێم، هه‌وڵێكی زۆر ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی رێگه بكرێته‌وه و له‌ڕێگه‌ی وڵاتی توركیاوه، پێشمه‌رگه به‌هانای كۆبانێوه بچێت.
له‌و باره‌یه‌وه نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی مه‌لا به‌ختیار راگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه مه‌لا به‌ختیار ئاماده‌یه یه‌كه‌م كه‌س بێت بچێته كۆبانێ و ئه‌گه‌ر سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌و هێزه‌شی پێ ببه‌خشرێت كه ده‌چێته كۆبانێ خۆشحاڵ ده‌بێت.
دوێنێ چوار شه‌ممه په‌رله‌مانی كوردستان به كۆی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ناردنی هێزی پێشكه‌رگه بۆ شاری كوبانێی رۆژئاوای كوردستان ده‌ربڕی كه بۆ زیاتر له مانگێكه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه گه‌مارۆدراوه.
ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه:
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی كه توركیا رێگه ده‌دات، هێزی پێشمه‌رگه به‌هانای كۆبانێوه بچێ و ئه‌مه‌یان جێگه‌ی سوپاسه، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانیش بڕیاره‌كه‌ی به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی په‌سه‌ند كرد، خۆشحاڵی خۆمان راده‌گه‌یه‌نین‌و به‌پێویستی ده‌زانین، بۆ زانیاری زیاتری خه‌ڵكی كوردستان‌و سه‌رجه‌م میدیا‌و راگه‌یاندنكارانیش، رایبگه‌یه‌نین كه:
*رۆژی (13/10/2014)، له‌كۆبوونه‌وه پێنج قۆڵییه‌كه‌ی كه له‌نێوان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، پارتی دیموكراتی كوردستان، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان، له‌شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، به‌هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار-ی راگه‌یاند كه به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێم، هه‌وڵێكی زۆر ده‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی رێگه بكرێته‌وه و له‌ڕێگه‌ی وڵاتی توركیاوه، پێشمه‌رگه به‌هانای كۆبانێوه بچێ.
له‌وه‌ڵامیشدا هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار، خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی و به به‌ڕێزیشی راگه‌یاند، كه ئاماده‌م یه‌كه‌مین كه‌سبم بچمه كۆبانێ و خۆشحاڵیش ده‌بم، به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، رێگه بدات سه‌رپه‌رشتی ئه‌و هێزه بكه‌م، كه ده‌چێته كۆبانی.
له‌ئێستاشدا، هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار، هه‌روه‌ك چۆن له‌كه‌ناڵی روداودا، ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، كه كارێكی له‌مشێوه‌یه، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كرێت، دووپاتیده‌كاته‌وه، كه زۆریش خۆشحاڵ ده‌بێ، كه ئه‌و شه‌ره‌فه‌ی پێ بسپێردرێت.
له‌گه‌ڵ هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ شه‌ڕه‌ڤانانی كۆبانێ و به‌رده‌وامی پشتیوانیان.
نەوا
به‌روار: 24/10/2014
493 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|