لە مێژوودا داعش دەولەمەندترین گرووپی چەکدارە

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا رایگەیاند، سەرجەم ئەو وڵات و لایەنانەی نەوت لە داعش دەكڕن سزای توندیان بەسەردا دەسەپێنرێت.

ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری دەیڤید كۆهن، جێگری وەزیری گەنجینەی ئەمریكا بڵاویكردەوە، وڵاتەكەی لە هەوڵی بنبڕكردنی سەرچاوەداراییەكانی داعشدایە و داهاتی فرۆشتنی نەوتیش سەرچاوەیەكی سەرەكی دارایی ئەو رێكخراوەیە.

وتیشی: بەو هۆیەوە ئەمریكا سزای توند بەسەر ئەو وڵات و لایەنانەدا دەسەپێنێت كە نەوت لەو رێكخراوە تیرۆریستیە دەكڕن.

جێگری وەزیری گەنجینەی ئەمریكا هێمای بۆ ئەوەش كرد، جیا لە نەوت، داعش بەرێگای وەرگرتنی سەرانە و كاری تاوانكاری دیكە مانگانە بەدەیان ملیۆن دۆلار داهاتی هەیە.

لەلایەكی ترەوە ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشیتدپرێس لەزاری بەرپرسانی هەواڵگری ئەمریكاوە بڵاویكردەوە، لە مێژوودا هیچ گروپێكی چەكدار هێندەی داعش توانای دارایی بەهێزی نەبووە.
نەوا
به‌روار:  24/10/2014
535   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   183
کۆی سه‌ردان:   29231434