خنکان


کە چاو هەڵدێنم
‌ئاسۆ دەبینم.
‌کەچی نە تۆ
‌نە ئومێدم لێدیار نییە!

‌کە بیردەکەمەوە
‌زۆر شت بە خەیاڵمدا دێ
‌کە چی نە تۆ
‌نە سەربەستی تیا نییە!

کە ئەم کاروانە نەعللەتیەش
‌بە لاماندا رەتدەبێ  
‌ئێمە گشتمان لە پاڵ گاشە بەردێ
‌خۆمان حەشار داوە.
‌ئازادی لە تەنیشتمەوە
‌هەر چوار پەلی دەلەرزێ
‌کە دەبینێ چۆن رزگاری
‌لە نەوتی رەشدا
‌بە تەنکەر دەگوێزرێتەوە و
‌خەریکە دەخنکێ!
گۆران مەریوانی 2014-10-
23
به‌روار:  24/10/2014
530   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   623
کۆی سه‌ردان:   29231228